گه‌ڕان

Shadow Shadow

هێزە ئەمنییەکان لەگۆڕەپانیى خەلانیى بەغدا دەیان کەسیان بریندار کرد

2020.01.30 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە ئەمنییەکان لەگۆڕەپانیى خەلانیى بەغدا دەیان کەسیان بریندار کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- چالاکوانانى خۆپیشاندانەکانى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، لەخۆپیشاندانەکانى دوێنێدا بەهۆى پێکدادانى نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران،  نزیکەى 15 خۆپیشاندەر لە گۆڕەپان و ناوچەکانى ترى بەغدا برینداربوون، بەرپرسانى حکومەتیش باس لە برینداربوونى ئەفسەر و سەربازێک دەکەن لەو پێکدادانانەدا. . لاى خۆیانەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چالاکوانان چەند گرتەیەکى ڤیدیۆییان بڵاو کردەوە، دیمەنى برینداربوونى ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران پیشاندەدات کە برینى ژمارەیەکیان سەختە، چالاکوانان وتوشیانە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانه‌وە گازى فرمێسکڕێژ و چەکى ڕاوچی لەدژیان بەکارهاتووە. . فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداش ڕایگەیاند، لەگۆڕەپانى خەلانیدا بۆمب بەرەو ڕووى هێزە ئەمنیەکان وەشێنراوە و لەئاکامدا بووەتە هۆى برینداربوونى ئەفسەر و سەربازێکیان. . ئەو فەرماندەیە لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، تا ئێستا هێزەکانیان دانیان بەخۆیاندا گرتووە و بەرپرسیارێتى خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى جێبەجێ کردووە. . فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا داواش لەخۆپیشاندەرانى ئاشتیخواز دەکات هاریکارى هێزە ئەمنیەکان بکەن بۆ دۆزینەوەى ئەوانەى کارى تێکدەرانە ئەنجامدەدەن و لەگۆڕەپانەکە و ئەو شوێنانەش کە ئەمنیەتى پارێزراوە نەچنە دەرەوە. .