کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد– ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 30ی کانونی دووەمی 2020)، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان راگهیهندراوێكی لەسەر ڕەوشی خۆپیشاندانەکانی عێراق، بڵاوكردهوه و تیایدا جهختی لهسهر ئهوه كردهوه كه چیتر كوشتنی خۆپیشاندهران قبوڵ ناكهن. . جانین هینس بلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ڕایگەیاند :"لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا 467 خۆپیشاندەر کوژراون و 9 هەزاری دیکەش بریندار بون ئەویش بەهۆی مامەڵەی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانەوە و ئەو ژمارە زۆرەی قوربانی خۆپیشاندەرانیش ئیتر قبوڵ ناکرێت". . نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەدا: "داوا دەکەین لایەنه سیاسییەکانی عێراق و حکومەت چاکسازی بکەن و داواکاری خۆپیشاندەران بۆ چاکسازی بەجێبهێنن". . نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان رونیكردهوه :"بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەشبێت لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە تەقەیان لەخۆیشاندەران کردوە، چونکە کۆمەڵێک چەکداری زرۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردوە و هێرشیان کردووەتە سەریان". .