گه‌ڕان

Shadow Shadow

زیاتر لە 200 نەوەی لەدوای خۆی جێهێشتووە

بەتەمەنترین ژنی جیهان کۆچی دوایی کرد

2020.01.30 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
بەتەمەنترین ژنی جیهان کۆچی دوایی کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژنێکی تاجیکستانی کە بە تەمەنترین کەسی جیهان هەژمار دەکرێت،  لە تەمەنی 127 ساڵیدا و دوای خستنەوەی 200 نەوە، كۆچی دواییكرد. . بە گوێرەی ڕۆژنامەی" دیلی میل"ی بەریتانی، ژنێكی خەڵكی وڵاتی تاجیكستان بەناوی "فاتمە میرزاكۆلۆڤا" لە تەمەنی 127 ساڵی كۆچی دوایی كرد. . دیلی میل، ئاماژەی بەوەکردووە، ژنە بەتەمەنەكە لەدایكبووی 13ی ئاداری ساڵی 1893 بووە، كه‌ وەك بەتەمەنترین كەسی جیهان ناسێنرابوو. . رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ژنە بەتەمەنە، لەسەردەمی ئیمراتوریەتی ڕوسیای قەیسەردا لە دایکبووە و لە سەردەمی حکومەتی یەکێتی سۆڤیەتیشدا ژیاوە وهەردوو جەنگی یەكەم و دووەمی جیهانیی بینیوە. . ئەوەشخراوەتە ڕوو، فاتمه‌ میرزا کۆلۆڤا، تەنها 8 منداڵی بووە، بەڵام نەوەی نەوەکانی خۆی بینیوە و ئێستا زیاتر لە 200 نەوەی لەدوای خۆی جێهێشتووە. . بەگوێرەی تۆمارەکان، دواین بەتەمەنترین  ژنی جیهان، لەساڵی 1997 کۆچی دواییکرد، ئەوەش "جین لۆی کاڵمێنت" بوو کە خەڵکی وڵاتی فەرەنسابوو لە دایکبووی ساڵی 1875 بوو، لە تەمەنی 122 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. . بەگوێرەی فه‌رهه‌نگی گێنس، لە ئێستادا بە تەمەنترین ئافرەتی جیهان کە لە ژیاندا مابێت"کین تاناکا"یە  کە ئێستا تەمەنی 117 ساڵه‌ و خەڵکی وڵاتی ژاپۆنە. .