گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئێوارەی هەینی بەفەرمی ڕادەگەیه‌نرێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك: لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر کاندیدێک بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی ڕێککەوتون

2020.01.30 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌رچاوه‌یه‌ك: لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر کاندیدێک بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی ڕێککەوتون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کەناڵی حوڕەی عێراق له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوی كرده‌وه‌ :"لەدوێنێ (چوارشەممە)وە کۆبوونەوەکان بەچڕی لەسەر دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستی پێکردووە بەتایبەت بۆ راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی، و زۆرترین کۆدەنگی لەسەر دروست بوە". . سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە :"هاوپەیمانی سائیرون و فەتح و حیکمە لەسەر راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی رێککەوتون، بەڵام تەنها نوری مالیکی ناڕازییە لەسەری و تا ئێستاش ناوی ئەو لە گفتوگۆدایە". . ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد :"ئەگەر تاوەکو رۆژی (هەینی) گفتوگۆکان بەم شێوە ئەرێنیەی ئێستا لەسەر کاندیدکردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بەڕێوەبچێت ئەوا ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەلایەن سەرۆک کۆمارە بەفەرمی ناوی وەکو سەرۆک وەزیران ڕادەگەێنرێت". . هاوکات دوێنێش عەلی شوکری شانسی بۆ بون بە سەرۆک وەزیرانی لەدەستدا چونکە بەشێک لەلایەنەکان ناڕازی بون لە دانانی. . هەروەها  ئێوارەی دوێنێ (چوارشەممە)، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە نامەیەکدا بۆ فراکسیۆنەکانى پەرلەمانی ناردبو ڕایگەیاند :"دۆخەکە بەلاى خەڵک و حکومەتەوە زیاتر ئاڵۆز بووە، ژمارەیەکى زۆرى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان شەهید بوون و باوەڕمان وایە گرێى گەورە لە نەگەیشتنە دیاریکردنى بەربژێرێکی شایستەیە بۆ سەرۆکوەزیران، بەدڵنیایشەوە  ئیدى مەحاڵە لەوە زیاتر دۆخەکە درێژە بکێشێت کە ئەوەش زەنگێکى مەترسیدارە و کارەکان زیاتر ئاڵۆز دەکات". . بەرهەم ساڵح داواى لە لایەنە فراکسیۆنەکانى پەرلەمان کردبو دیالۆگى سیاسى دەستپێبکەن و بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنى بەربژێرێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى نوێ کە ڕەزامەندى خەڵکى لەسەر بێت و بۆ سەرۆکایەتى کۆمارى بەرزبکەنەوە بۆ ئەوەى بۆ پێکهێنانى کابینەکە ڕابسپێردرێت. .