گه‌ڕان

Shadow Shadow

پزیشکانی ئەمریکای توشی شۆک كردووه‌

کرمێک بۆ ماوەی 10 ساڵ لەناو مێشکی پیاوێکدا ژیاوە

2020.01.30 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
کرمێک بۆ ماوەی 10 ساڵ لەناو مێشکی پیاوێکدا ژیاوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پیاویکی ئەمریکی بەهۆی ڕوداویکی سەیرەوە کرمێک چووەتە ناو لەشیەوە و دواتر کرمەکە جوڵاوە بەرەو مێشکی و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌ناو مێشكی ژیاوه‌. . ژمارەیەک پزیشکی نەخۆشخانەی تەکساس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توشی سەرسوڕمان بوون کاتێک بۆیان دەرکەوت نەخۆشێک له‌ نەخۆشخانەکەیان توشی نەخۆشیییەکی زۆر سەیر و دەگمەن بوە. . نه‌خۆشه‌كه‌ ناوی جیرادۆیە، بۆ ماوەیەکی زۆر سەرئێشەی بەردەوام و ڕشانەوەی هەبوە و لەم ماوەیەی ڕابردوشدا بەتەواوەتی نەخۆشییەکه‌ی سەخت بوە و توشی بورانەوە بوە و سەرئێشەکەشی بێسنور ئازاری هەبوە. . دوای پشكنین و لێکۆڵینەوەی ورد پزیشکەکان بۆیان دەرکەوتوە کە کرمێکی شریتی لەناو مێشکی ئەو پیاوەدا هەیە و بۆ ماوەی زیاتر لە 10  ساڵیش بوە کرمەکە لەناو لاشەی ئەو پیاوە ژیاوە، بۆیە زۆربەی کات سەرئێشەی هەبوە. . شێوازی چونە ژورەوه‌ی کرمەکەش بۆ ناو مێشکی ئەو پیاوە زۆر سەیر بوە بەجۆرێک پزیشکەکانی سەرسام کردوە و چاوەڕوان نەکراو بووە. . به‌ وتەی ئەو گروپە پزیشکییە، ئەو پیاوە 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆماوەیەکی زۆر گۆشتی بەرازی خواردوە بەبێ ئەوەی گۆشتەکە بەتەواوەتی کوڵابێت بەشێوەیەکی کاڵ خواردویەتی، ئەوەش جۆرێک لە کیسی دروست کردوە لەناو مێشکیدا. . جیرادۆ ساڵی ڕابردو لەو کاتەی کە لەیاریگایەک یاری تۆپی پێی کردوە توشی بورانەوە بوە و دوای بردنیشی بۆ نەخۆشخانە و هۆشهاتنەوەی توشی ئازارێکی زۆر بوە لە مێشکیدا، پزیشکەکان لەکاتی پشکنینی مێشکیدا بۆیان دەرکەتوە کە لەتەنیشت بەشی مۆخی پارچەیەک کرمی ڕەنگ سور بە قەبارەی چوار سانتیم دەرکەوتوە. . دواتر لەڕێگای نەشتەرگەرییەوە کرمە شریتییە ڕەنگ سوره‌كه‌یان لە مێشکی ئەو پیاوە دەرهێناوە، تەندروستی بەرەو باش بون چووە و بەڵام دوای ماوەیەک بەهۆی کاریگەری لەناو مێشک ژیانی بۆ ئەو ماوە زۆرە  دوو جاری تر توشی سەرئێشە بوەتەوە بەڵام دواتر ئەوە نەماوە و بەرەو باشبون چووە. . پزیشکەکان باسیان لەوە کردوە گۆشتی بەراز چەند جۆرێک لە کیسی تێدایە کە لەناو  کیسەکانیشدا کرم دەتوانێت دروست بێت و ئەگەر بەتەواوەتی گۆشتەکە نەکوڵێنرێت ئەو کاتەی لەڕێی خواردنەوە دەچێتە ناو لەشەوە دەتوانێت بجوڵێت بۆ هەموو بەشەکانی لەش تەنانەت ناو مێشکی مرۆڤیش. . بەپێی وتەی پزیشکانیش ساڵانە نزیکەی 10 کەس لە ئەمریکا توشی هەمان نەخۆشی بونی کیس دەبن لەلەشیاندا بەهۆی خواردنی گۆشتی بەراز بە کاڵی و بە نەکوڵاوی، بۆیە هۆشداریان داوە کە هەر کەسێک گۆشتی بەراز بخوات دەبێت زۆر بەباشی بیکوڵێنێت. .