کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری مەترسیداری دۆخی عێراق دەداتە لایەنە سیاسییەکان و داوا دهكات له ماوهیهكی نزیكدا حکومەتی نوێ پێكبهێنرێت و "ئەگەر نا قوربانییەکان زیاتر دەبن". . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 30ی کانونی دووەمی 2020)، بەشیر خەلیل حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکی فراکسیۆن و سەرکردەی لایەنە شیعی و سونییەکانی عێراق کرد و تیایدا هاتوه :"پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کار بۆ ئەوە بکەن بهپهله دۆسیهی پێکهێنانی حکومەت چارەسەر بکهن و کۆتایی بێت بەو ململانێیانە چونکە دەبێت بزانین کە دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و ڕەوشی وڵاتەکەمان بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار هەنگاو دەنێت". . حهداد ئاماژەی بەوەدا :"لە ئێستادا حکومەتی عێراق کۆنتڕۆڵی دۆخی وڵاتی لەدەست نەماوە ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانییەکی زۆر لەلای خەڵک بەتایبەت بەردەوامی ڕژانی خوێنی خۆپیشاندەران و کوژران و بریندارکردنیان و بەردەوامی گرژبونی زیاتری دۆخەکە، بۆیە پێویستە هەرچی زوە حکومەت هەستێت بەئەنجامدانی ئەرکی خۆی و گیانی خۆپیشاندەران بپارێزێت و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات". . حەداد باسی لەوەکرد :"پەرلهمانی عێراق ئامادەیە بەهەموو شێوەیەک هاوکاری پێشکەش بکات و ڕۆڵی خۆی ببینێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرکردنی پڕۆسەی سیاسی و ئامادەشە لەهەرکاتێکدا کۆبونەوەی تایبەت بەدۆخەکە ئەنجام بدات بەتایبەت بۆ متمانەدان بەکاندیدی لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی کاتی". .