گه‌ڕان

Shadow Shadow

بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران

یۆنان پەرژینێک لەسەر سنوری کەنارە ئاوییەکان دروستدەکات

2020.01.30 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
یۆنان پەرژینێک لەسەر سنوری کەنارە ئاوییەکان دروستدەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حکومەتی یۆنان ڕایگەیاند، پەرژینێک هاوشێوەی که‌شتییەک کە بەردەوام بەسەر ئاوەوە بێت، لە نێوان کەنارە ئاوییەکانی وڵاتەکەیی و کەناراوه‌کانی تورکیادا دروستدەکات بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی. . له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی حکومەتی یۆناندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، یۆنان بەنیازە پەرژینێک هاوشێوەی که‌شتییەک کە بەردەوام بەسەر ئاوەوە بێت، لەنێوان کەنارە ئاوییەکانی وڵاتەکەیی و کەناراوه‌كانی تورکیادا دروست بکات،  ئەوەش بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هاتنی لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی . . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وەزارەتی بەرگریی یۆنان، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە، داوای لە بەڵێندەرانی کەرتی تایبەت کردووە، تەندەرەکانیان دەرەبارەی ئەو پڕۆژەیە پێشکەش بکەن. . میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه‌ ئاشكرایان كرد، درێژی پەرژینەکە 2.7 کیلۆمەترە، بەرزییەکەشی نیومەترە و بەشێوەیەکیش دیزاین دەکرێت توانای هەڵگرتنی ژمارەیەکی زۆر بلاجکتۆر و گلۆپی هەبێت و گوژمەی تێچووی پڕۆژەکەش زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلارە. . زانیارییەکان ئاماژە بەوە ده‌كه‌ن، حکومەتی یۆنان بەنیازە لە ماوەی سێ مانگدا ئەو پەرژینە تەواو بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە ماوەیەکی نزیکدا هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی لە ناوچەی دورگەی" لیسبۆس" و دورگەکانی خۆرهەڵاتی یۆنان کۆنتڕۆڵ بکات. . ئاماژە بەوەشکراوە، پەرژینەکە تایبەتمەندییه‌کی سەربازی نییە، مەبەستیش لێی تەنها کۆنترۆڵکردنی لێشاوی کۆچبەرانە. . دروستکردنی ئەو پەرژینە لە کاتێکدایە، پێش شەش مانگ لەمەوبەر حکومەتی یۆنان بەڵێنی ئەوەی دابوو کە کۆمەڵێک ڕێکاری توند بگرێتە بەر بۆ بنبڕکردنی لێشاوی کۆچبەران و کەمکردنەوەی ڕێژەیان و هەوڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بەشێکی زۆریان بگه‌ڕێنێتەوە بۆ وڵاتی  تورکیا. .