گه‌ڕان

Shadow Shadow

دۆناڵد تڕەمپ: ژمارەی سەربازەکانمان لە عێراق كه‌مدەکەینەوە

2020.01.29 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
دۆناڵد تڕەمپ: ژمارەی سەربازەکانمان لە عێراق كه‌مدەکەینەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد– دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند :"ئێمە پێنج هەزار سەربازمان لە وڵاتی عێراق جێگیرکردووە  بەڵام ژمارەی ئەو سەربازانەمان کەمدەکەینەوە". . ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد :"سبەینێ (پێنجشەممە، 30ی کانونی دووەمی 2020) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر ڕێککەوتننامەی جەنگی عێراق ده‌درێت، هەر بۆیە داوا لە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان دەکەم، کە بە ویژدانەوە دەنگ بدەن لەسەر ئەو ڕێککەوتنامەیە". . ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەهۆی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاته‌کەی لە بەغدا، ئەمریکا بڕیاریدا ژمارەی هێزەکانی لە خاکی عێراق زیاد بکات. . ئەو ڕێککەوتنامەیه‌ی کە تڕەمپ باسی کردوە لەساڵی 2003 پەسەند کراوە  ئەو کاتەی کە کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر داوای جۆرج بۆشی کوڕ بڕیاری هێرشکردنە سەر عێراق و جێگریکردنی هێزەکانی لەو وڵاتە دەرکرد ئەویش بۆ لەنابردنی ڕژێمی عێراق. .