گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزارەتی تەندروستی هەرێم له‌وەڵامی وەزارەتی تەندروستی ئێران   له‌هه‌رێم كه‌س توشی كۆرۆنا نه‌بووه‌

2020.01.29 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی هەرێم له‌وەڵامی وەزارەتی تەندروستی ئێران   له‌هه‌رێم كه‌س توشی كۆرۆنا نه‌بووه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد– وته‌بێژی وه‌زاره‌تی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ باره‌ی تۆماركردنی كه‌سانی توشبو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ "هیچ كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ نه‌بووه‌". . محەمەد قادر خۆشناو ،وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەهەموو شێوەیەک ئەو وتانەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕەتدەکەینەوە و لێدوان و هەواڵەکەیان بێ بنەمایە و ئێمە لە هه‌رێمی کوردستان هیچ توشبویەکمان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە". . خۆشناو ئاماژەی بەوەدا :"وەزارەتی تەندروستی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە هاووڵاتیان و دۆخی تەندروستی هەرێمەوە نییە و ئێمەش پەیوەندیمان بەوانەوە نییە و لەسەر ئەوان قسە ناکەین، بۆیە ئەو هەواڵانەشیان بێ بنەمان و  لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێک تەنیا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەرچاوەی فەرمین لە پشتڕاستکردنەوەی ئەو بابەتە و باسکردن لە هەر توشبویەک". . داواشی له‌ هاووڵاتیانی كوردستان كرد پشت بەسەرچاوەکانی هەواڵی ناوخۆیی ببەستن کە وەزارەتی تەندروستییە. . وتیشی "رێکخراوی تەندروستی جیهانیش خولەک بە خولەک حاڵەتەکانی تۆمارکردنی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، بۆیە ئەوە ئیشی وەزارەتی تەندروستیی ئێران نییە قسە لەسەر هەرێمی کوردستان بکات". . ئەمڕۆ (چوارشەممە) کیانوش جەهانپور، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەتویتێکدا ڕایگەیاند: "داوامان لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان کردوە کە بەهیچ شێوەیەک سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە نەکەن، به‌هۆی تۆماركردنی كه‌سانی توشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاتانه‌". .