گه‌ڕان

Shadow Shadow

بومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

2020.01.29 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
بومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد– بومەلەرزەیەک به‌ گوڕی زیاتر له‌ 4 پله‌ی رێخته‌ر چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هه‌ژاند و چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ 14 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری شاری نه‌غه‌ده‌وه‌ دوور بووه‌. . میدیاكانی وڵاتی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ "کاتژمێر 9:05 خولەکی ئه‌مشه‌و، بومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و گوڕی بومەلەرزەکە 4.7 پله‌ی ڕیختەر بوە و چەقی بومەلەرزەکەش 14کم دووربووە لە باکوری شاری نەغدەوە". . به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ لەزۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە ورمێ و مەهاباد و نەغه‌دە و پیرانشار و ته‌ورێز بومەلەرزەکە هەستی پێکراوە. . لە ئێستاشدا بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارانە چونەتە سەر شەقامەکان لەترسی دووبارەبوونەوەی بومەلەرزە و تا ئێستاش زیانەکانی بومەلەرزەکە نەزانراوە. .