کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ژوری رۆژنامهوانی بزوتنهوهی گۆڕان رونكردنهوهیهكی لهبارهی لێدوانی ئهندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنهوهی گۆڕان بڵاوكردهوه كه به ناس كوردی وتبوو "گۆڕان “یاداشتێکى ناڕەزایی” دەداتە پارتى". . له رونكردنهوهكهدا هاتووه "رۆژی سێشەمە ٢٨ی١ی٢٠٢٠، وێبستایتی ناس کورد، لێدوانێکی کاک چالاک موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی دەربارەی میکانیزمی هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڵاوکردەوە". . لهرونكردنهوهكهدا ئاماژه بهوه كراوه " "گۆڕان" لەگەڵ ئەو شێوازی دەربڕینە نیە و ناوەڕۆکی قسەکانی ناوبراو، گوزارشت لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات و رای کەسی خۆیەتی. . جهختیشدهكاتهوه "بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی فەرمی لە رێی زمانحاڵ و ژوری رۆژنامەوانیەوە بڵاودەکاتەوە". . پێشتر چالاک موهەندیس، ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان بە ناس کوردى ڕاگەیاند “لەکۆبوونەوەى داهاتووى جڤاتى نیشتیمانى هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى شەش مانگى حکومەت دەکەین، قسەیەکمان دەبێت لەگەڵ پێکهێنەرى سەرەکى حکومەت کە پارتییە و یاداشتێکیش دەدەینە ئەو حزبە". . وتیشى “ئێمە بەنیاز و ئامانجى چاکسازیکردن چوینە حکومەت، بۆ ئەوە نەچووین ببینە شەریکە دز، یان ئێمە بکەنە داردەست و ئابڕومان ببەن لەناو خەڵک و بڵێن گۆڕانیشمان لەگەڵە، بۆیە ئێمە هەڵوێستى خۆمان دەبێت لە ئێستادا و لەشەش مانگى داهاتووشدا هەڵوێستى ڕوونمان دەبێت". . پارتى و گۆڕان لە شوباتى ساڵى ڕابردوودا ڕێککەوتنێکیان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت و پشکەکانى گۆڕانەوە واژۆکرد، بەشێک لە بەرپرسانى گۆڕان ڕەخنەى ئەوە دەگرن کە ڕێککەوتنەکە وەکخۆى جێبەجێنەکراوە. . یەکێک لەو خاڵانەى کە هێشتا جیبەجێنەکراوە پەیوەندیدارە بە دانانى جێگرێک لە پشکى گۆڕان بۆ سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى چاکسازیى، لەکاتێکدا مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت چوار جێگرى لەپشکى پارتى بۆخۆى داناوە کە دوانیان پێشتر پۆستى باڵایان هەبوو لەناو گۆڕاندا. .