کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کوررد– وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای له هاووڵاتیانی وڵاتهكهی كرد "ئهگهر ناچار نهبن" سهردانی ههریهك له ههرێمی كوردستان و عێراق و چهند وڵاتێكی تر نهكهن كه "ههڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا"ی تێدا تۆمارکراوه. . ماڵپەری ئاڕتی ڕوسی بڵاویکردەوە :"وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتهكهی كردووه بەهیچ شێوەیەک سەردانی هیچ کام لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سعودیە و ئیمارات نەکەن، بهوپێیهی لەو وڵاتانە چەند حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە". . سەعید نمکی، وەزیری تەندروستی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتوە :"داوا دەکەین هاووڵاتیانمان ئەم ماوەیە خۆیان لەگەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانە و تێکەڵاوبون بە قەرەباڵغی بەدور بگرن هەروەها ئاگایان لە تەندروستی خۆیان بێت و زوزوش دوای هەر کارێک دەستەکانیان بشۆن". . نمەکی باسی لەوەکردوە، حکومەتی ئێران هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە چونە ژورەوەی هەر کەسێک کەتوشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت و ناهێڵێت بەهیچ شێوەیەک ڤایرۆسهكه بگوازرێتهوه ئێران و ئەگەر پێویستیش بکات هەموو دەرگا سنورییهكانیان دادەخەن لەپێناو پاراستنی هاووڵاتیانی ئێرانی. . هەروەها بەڕێوبەری پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش جەختی لە قسەکانی ئەو وەزیرەی وڵاتەکەتی کردووەتەوە و وتویەتی :" لەسنورەکانی نزیک لە وڵاتەکەمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و و ئیمیارات و سعودیەش ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و ناهێڵین بەهیچ سێوەیەک ئەو نەخۆشیە بگاتە وڵاتەکەمان". https://twitter.com/drjahanpur/status/1222462886364286977?s=19&fbclid=IwAR1zbc7UNaZKBhaOR7VSM1CHI0I6mjL1JLfz3oMgP7dgkGyRQXHiIsdotYQ . شەوی ڕابردوش محەمەد خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاندبو :"سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبونەتەوە دەربارەی توشبونی چەند کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەهەموو شێوەیەک دورە لەڕاستییەوە و هیچ حاڵەتێکی ئەو ڤایرۆسە لای ئێمە تۆمار نەکراوە و هەموو ئامادەکارییەکیشمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کردوە". .