کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆككۆماری عێراق، نامهیهكی ئاڕاستهی فراكسیۆنهكانی پهرلهمانی عێراق كرد و تیایدا داوایان لێدهكات تا 1ی شوباتی 2020 كهسێك بۆ سهرۆكوهزیرانی نوێی عێراق دهستنیشان بكهن و هۆشداری ئهوه دهدات "ئهگهر تا ئهو كاته هیچ نهكرا بهگوێرهی دهسهڵاتهكانی خۆی كهسێك بۆ ئهو پۆسته رادهسپێرێت". . دهقی نامهكهی بهرههم ساڵح، سهرۆككۆماری عێراق: . عێراق دووچاری گرفتی سیاسی مەترسیداربووەتەوە و دەبێت بە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەین، بۆئەوەی چیتر دۆخەکە ئاڵۆزت نەبێت وحکومەتێکی شەرعی نوێ بەگوێرەی خواستی گەل بێتەکایەوە وئەرکی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بگرێتە ئەستۆ. . لەو کاتەوە کە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران، دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەش بە پەرلەمان کرد، گفتوگۆ وتووێژە سیاسییەکان دەستی پێکردوە، بەڵام بەهۆی تەنگەژی سیاسی نێوان لایەنە سیاسییەکانەوبەداخەوە نەتوانرا تائەمڕۆ لە سەر کەسێکی شیاو بگەن بەڕێککەوتن، کە توانای ئەوەی هەبێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغە بێتەوە و بتوانێت سازانێکی سیاسی و جەماوەری فەراهەم بکات، بۆئەوەی وڵات بگەیەنێتە ملەی سەقامگیری، ڕەوشی دەسەڵات و حکومرانی بگرێنێتەوە دۆخی جاران و ئامادەکاری بۆهەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکات، بۆیە ئەمانە وایانکرد مەرجەعییەتی باڵای ئاینی و هێزە نیشتیمانییەکان و خۆپیشاندەران داوابکەن پەلە بکرێت لە یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە. . ڕووداوەکان زۆر بەپلە گوزەردەکەن، دۆخەکەی زیاتر لە سەر ئاستی سیاسی ومیللەی ئاڵوزترکردووە، ئەوەی لە شەقام ڕوودەدات كاریگەری كردۆتە سەر دۆخی دامەزراوەكان و هاووڵاتیان و بەهۆیەوە چەندین خۆپیشاندەری ئاشتیخواز و چەندین ئەندامی هێزە ئەمنییەكانیش شەهید بوون، پێیمانیشوایە گرێ کوێرەی ئەو کێشانە لەودایە کە تائێستا نەتوانراوە لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن لە سەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لانی کەم بەشێک لە مەرجەکانی تێدا بەرجەستە کرابێت، بۆیە بەردەوام بوون لەو دۆخەی ئێستا كارێكی مەترسیدارە و دۆخەكە زیاتر ئاڵۆزتر دەكات. . داواتان لێی دەکەم وەک لایەنی سیاسی پەیوەست بە بەربژێرکردنی سەرۆکوەزیران گفتوگۆی جددی و بنیاتنەر ئەنجامبدەن بۆ دیاری كردنی كەسێكی شیاو، كە جێگەی خواستی هەمووان و شەقامی عێراقی بێت، بۆئەوەی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە ڕاسپێردرێت. . دەزانن سەرۆککۆمار ئەرکێکی نیشتیمانی و دەستوری لەسەر شانییەتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بۆیە ئەگەر تا بەرواری ١ى شوباتی داهاتوو، کە دهکاتە ڕۆژی شەممە، نەتوانرا کەسێک بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش بکەن ئەوا بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتە دەستووریانەی کە پێم بەخشراوە کەسێک لەو ناوانەی هەڵبژێراون لە ئەنجامی گفتوگۆكانم لەگەڵ لایەنەكان لە ماوەی ڕابردوودا ڕاسپێرم. .