کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی داخستنی چوار دوكانی غازفڕۆشتن به‌هۆی "شاردنه‌وه و گرانفڕۆشی"، بڵاوكرده‌وه. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی"ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەى یەکى سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەئەنجامی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئەو دوکان و شوێنانەى غازى ماڵان دەشارنە یاخود بەگران دەیفرۆشن، لە شەقامی مامە ڕیشە چوار دوکانى غاز فرۆشتن دادەخات". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە کارگەکانی غازى ماڵان و تاک فڕۆشەکانی ئاگادار کراونەتەوە، لە شارى سلێمانی لەروى کەمییەتی و نرخەوە کێشە بۆ غاز دروست نەبوە، هەر شوێنێک غاز بشارێتەوە یاخود بە گرانتر لە نرخی ئاسایی خۆى بیفڕۆشێت روبەروى داخستن دەبێتەوە". . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه "ئەو غازەى لەلایەن دوکاندارەکان شاردرابونەوە بە نرخی ئاسایی کە حەوت هەزار و (500) دینارە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کراوە". .