گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژاراوه‌؛ مێردمنداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا..پۆلیس خۆی كوشتوه‌

2020.01.29 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
ژاراوه‌؛ مێردمنداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا..پۆلیس  خۆی كوشتوه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد –   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی مێردمنداڵێك له‌ ناحیه‌ی ژاراوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "خۆی كوشتووه‌". . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین هاتووه‌ "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی مێردمنداڵێك به‌ناوی (س.ع.س) ته‌مه‌ن 16 ساڵ، پیشه‌ی قوتابی، دانیشتووی ناحیه‌ی ژاراوه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ به‌چه‌كی جۆری (ئیم فۆڕ) لە ماڵی خۆیاندا خۆی كوشتووه‌ و شوێنه‌واری 3 گوللـه‌ به‌ سه‌ریه‌وه‌ هه‌بووه‌، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه"‌. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌ڵگه ‌و تاوانی پشده‌ر چونه‌ته ‌سه‌ر شوێنی مەبەست و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوو، تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه"‌. . هاوكات دوێنێ (سێشه‌ممه‌) مێردمنداڵێك له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان "به‌هۆی ده‌رنه‌چونی له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ مێردمنداڵه‌كه‌ خۆی كوشتووه‌". .