گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات لەبارەى موچەوە

2020.01.29 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات لەبارەى موچەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینان لەوەى کە موچەکانیان پارێزراوە و هیچ دەستکارییەک ناکرێت. . مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحی نیمچە حکومی ڕایگەیاند، "دڵنیایی دەدەینە موچەخۆران و خانەنشینان کە موچەکانیان بۆ ساڵی 2020 پارێزراوە و هیچ دەستکارییەک ناکرێت، بە تایبەت کە دۆخی بودجە جێگیرە." . مەزهەر محەمەد وتیشی، "گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکان لەنێوان ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق بەردەوامە بۆ پێشکەشکردنی بودجەیەک کە بتوانرێت جێبەجێبکرێت، سەرجەم ئامانجە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی تێدا بێت، هەرچەندە حکومەتى کاربەڕێکەر ناتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە پێشکەش بکات بەڵام وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە." . ئاماژەى بەوەشکرد، "پڕۆژەیاسای بودجەى 2020 پێویستی بە دووبارە ڕێکخستنەوەى هەیە بە ئاڕاستەى کەمکردنەوەى خەرجییەکان و دابەزاندنی کورتهێنان و زۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، واتە بەجۆرێک کە بودجە توانای خەرجی هەبێت، ئەوەش پێویستى بە کاتێکی زۆرە تاوەکو ئامادەدەکرێت بە شێوەیەکی ڕاست و دروست." . هاوکات ئەو ڕاوێژکارە هۆکاری دواکەوتنی پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای بودجەى بۆ "دۆخی ئەمدواییەی وڵات و هەندێ کێشە لە پڕۆژەیاساکەدا" گەڕاندەوە کە دەبووە هۆی کورتهێنانێکی گەورە. .. مەزهەر محەمەد ساڵح چاوەڕوان دەکات لە "چەند هەفتەى داهاتوودا پڕۆژەیاساکە ئامادە بکرێت بە تایبەت دوای ئەوەى دانوستان و لێکتێگەیشتن هەیە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان."