گه‌ڕان

Shadow Shadow

وڵاتێکى عەرەبی تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند

2020.01.29 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
وڵاتێکى عەرەبی تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى ئیمارات حاڵەتێکى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆناى ڕاگەیاند، وەک یەکەم وڵاتى ناوچەکە کە ناوەندێکى گرنگى بازرگانییە. . ئيمارات یەکەمین وڵاتى عەرەبى ناوچەکەیە کە توشبوون بەڤایرۆسەکەى تۆمار کردبێت، گەرچى لەگەڵ دەرکەوتن و بڵاوبونەوەى ئەو ڤایرۆسەدا حکومەتى ئیمارات ڕێوشوێنى توندى بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو نەخۆشییەدا گرتە بەر. . وەزارەتى تەندروستى ئیمارات ڕایگەیاند، ئەو کەسانەى کە تووشى ڤایرۆسەکە بوون لەیەک خێزانن و لەشارى وەهانى چینییەوە هاتوون و دۆخى تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان. . جەختى لەوەش کردووەتەوە، ناوەندەکانى پشنکینینى پزیشکى بۆ پەتاکە 24 کاتژمێر کراوەن و بەودرییەوە لەپێشهاتى ڤایرۆسەکەدا مامەڵە دەکەن. . لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەویلایەتى وەهانى چین، ڤایرۆسى کۆرۆنا بەخێراى لەچەند وڵاتێکى تریش بڵاوبویەوە، لەئێستاشدا ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسەکە لەسەر ئاستى جیهان گەیشتووەتە 6 هەزار کەس و ژمارەى ئەوانەشى بەو هۆیەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 132 بەرزبووەتەوە.