گه‌ڕان

Shadow Shadow

وێنەی شەقامە بە لم داپۆشراوەکانی ئیمارات سەرسامت دەکات

2020.01.28 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەی شەقامە بە لم داپۆشراوەکانی ئیمارات سەرسامت دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فۆتۆگرافەرێکی ئوستوڕاڵی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  ژمارەیەک وێنەی سەرنجڕاکێشی چەند شارێکی ئیماراتی بڵاوکردەوە، وێنەکانیش بەکارهێنەرانی توڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرسامکردووە.   ئیرانیۆس هیرۆک، فۆتۆگرافەرێکی ئوستوڕاڵییە و بەمەبەستی وێنەگرتنی سروشت و کەشوهەوای شوێنە جیاجیاکانی ئیمارات، ژمارەیک وێنە سەرنجڕاکێش لە چەند گۆشەیەکی جیاوازەوە و بە بەرزی چەند سەد مەترێکەوە بە کامێراکەی خۆی چرکاندووە.   هیرۆک پاش چرکاندنی وێنەکان لە هەژمارەی خۆی لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتی لە توڕی کۆمەڵایەتی" ئینستاگرام" بڵاوکردەوە، وێنەکانیش پاش بڵاوبوونەوەیان بوو بە جێگای سەرسامکردنی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوەند وێنانەکان سەرنج ڕاکێشبوون زۆربەی بە کارهێنەران گۆمانیان لەوە هەبووکە ئەو وێنانە فۆتۆگرافی نەبن، پێیانوابووە کە وێنەکان  کێشرابن ولە لایەن وێنەکێشێکەوە نەخشێندراوە.   وێنەکان بەشێوەیەکی زۆر سەرسامکەر ڕەنگی ئاڵتوونی لمی بیابانەکانی ئەو وڵاتە هاوشان لەگەڵ هەڵکردنی باکاندا بەرجستەکردووە، ئەوەشی نیشانداوە چۆن شەقامە پان و بەرینەکانی ئەو وڵاتە بە پۆشاکی لمی ئاڵتونیی داپۆشراون.