گه‌ڕان

Shadow Shadow

حەماس و فەتح ڕێککەوتنی سەدەیان ڕەتکردەوە: بەبێ قودس هیچ شتێک قبوڵ ناکەین

2020.01.28 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
حەماس و  فەتح  ڕێککەوتنی سەدەیان  ڕەتکردەوە: بەبێ قودس هیچ شتێک قبوڵ ناکەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین و بزوتنەوەى حەماس “ڕێککەوتنی سەدەی” ئەمریکایان بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەتکردەوە و دەڵێم، قودس پایتەختی فەڵەستینە و دەوڵەتیان بێ قودس ناوێت و شکست بە ڕێککەوتنەکە دەهێنن. . مەحمود عەباس، سەرۆکى دەسەڵاتی فەڵەستینی لە ڕامەڵا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەربارەی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکەی ئەمریکا ئەنجام دا و ڕایگەیاند، "ئێمە ڕێککەوتنەکە قبوڵ ناکەین و قودس بۆ فرۆشتن نییە، قودسی پیرۆز پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستینە و ئێمە خوێنی ئەو شەهیدانەمان لەبیر ناکەین کە لە پێناو ئەو شارەدا ڕشتویانە". . سەرۆکی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە هەزار جار دەڵێین نا نا نا بۆ ئەم ڕێککەوتنە و ئەم ڕیککەوتنە شتێکی نوێ نەبوو، بەڵکو دوو ساڵ لەمەبەر ترەمپ قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناساند و ئێمەش ئەوە قبوڵ ناکەین، بۆیە لەم کاتەدا داوا دەکەین کە گەلەکەمان یەکگرتوویی خۆی بپارێزێت و پارێزگاری لە وڵاتەکەی بکات". . عەباس وتیشی: "ئێمە بە یەکگرتوویی خۆمان کۆتایی بەم رێککەوتنە دەهێنین و ناهێڵێن سەربگرێت و ئەم لۆبیە ئەمریکییەی ئیسرائیل شکست پێدەهێنین و ئێمە دەوڵەتی فەڵەستینمان بەبێ قودس ناوێت و لەکۆتاییدا گەلی فەلەستینیش سەرکەوتوو دەبێت". . سەرۆکی فەڵەستین باسی لەوەشکرد: "ئەم ڕێککەوتنە تەنها ئەمریکا و ئیسرایل قبوڵیانە و ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیکەی جیهان دەبین، دەبێت کەس ڕێگە بەو داگیرکاریە ئاشکرایە نەدات". . هاوکات جێگری سەرۆکى بزوتنەوەى حەماس کە لە کەرتی غەزە دەسەڵاتدارە ڕایگەیاند، "پلانی ترەمپ ڕەتدەکەینەوە و هیچ جێگرەوەیەک بۆ قودس قبوڵ ناکەین." . هاوکات مەحمود عەباس دەڵێت لەگەل ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکى حەماس ڕێککەوتووە لە غەزە یەکتر ببینن و تاوتوێی دۆخەکە بکەن.