گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەدوای دەنگۆی بازرگانە کوردەکە.. تەندروستی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە کۆرۆنا گەیشتبێتە هەولێر

2020.01.28 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای دەنگۆی بازرگانە کوردەکە.. تەندروستی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە کۆرۆنا گەیشتبێتە هەولێر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە "یەکەم حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا بێت"، بەڵام وەزارەتى تەندروستی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە. . لە چەند هەژمار و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە "سەرمایەدارێکی کوردستان بەناوی (م.ع.خ) دوای ئەوەی لەوڵاتی چین گەڕاوەتەوە هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە." . لەبارەى ئەو دەنگۆیە، محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتى تەندروستی بە ناس کورد ڕاگەیاند، ئاگاداری بڵاوبوونەوەى ئەو دەنگۆیە هەین، بەڵام بە هیچ شێوەیەک وەها حاڵەتێک بوونی نییە و هەواڵێکی تەواو بێبنەمایە." . وتیشی، "چەندینجار خەڵکی کوردستانمان دڵنیا کردووەتەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر هەرێم نییە و تائێستاش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە." ، لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستا نزیکەى پێنج هەزار کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون. ، لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ئەمڕۆ (سێشەممە) لە ڕایگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند "ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستا 4515 کەس بە گوێرەی ئامارەکانی  وەزارەتی تەندروستی چین گیرۆدەی نە خۆشییەکە بوون". ، ئاماژەی بەوەشکردووە  کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 106 کەس. ،