گه‌ڕان

Shadow Shadow

یەکێک لەو کەسانەى تەقەیان لە پۆلیسی هاتوچۆ هەولێر کرد کوڕی بەرپرسێکی پێشمەرگەیە

2020.01.28 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لەو کەسانەى تەقەیان لە پۆلیسی هاتوچۆ هەولێر کرد کوڕی بەرپرسێکی پێشمەرگەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر دوو چەکدار لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرد، هەردوو چەکدارەکە دەستگیرکران و پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی پێشمەرگەیە و بەرپرسەکەش دەستگیرکراوە. .

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: "ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی  ئۆتۆمبێلێکی جۆری  (BMW)ی جام ڕەشی ژمارە بیانیی لەسەر شۆستە وەستێندراو بوو، پۆلیسێکی هاتوچۆ لێپێچینەوە کردبوو و دوای ئەوەی بووە بە دەمەقاڵییان لەلایەن دوو چەکداری نێو ئۆتۆمبێلەکەوە تەقە لە پۆلیسە هاتوچۆکە کرا".

. ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کەمتر لە 15خولەک هەردوو چەکدارەکە دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە، یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگەیە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێرە، دوای ئەوەی ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە چووەتە شوێنی ڕووداوەکە ئەویش دەستگیرکراوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا دلێر نەجات، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە: " هیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نیە، هەرکەسێک ڕووبەڕووی یاسا ببێتەوە ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت".