گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئێران کوژرانی ئایەتوڵا مایکی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە داڕشتنی پلانی کوشتنی سولەیمانی

2020.01.28 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران کوژرانی  ئایەتوڵا مایکی  ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە داڕشتنی پلانی کوشتنی سولەیمانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- میدیاکانی ئێران هەواڵی کوژرانی ئەو ئەفسەرە هەواڵگرییە ئەمریکییەی یڵاوکردەوە کە نازناوی "ئایەتوڵای مایکی" لێنراوە و تاران تۆمەتباری دەکات بە داڕشتنی پلانی کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لە عێراق. . ئەمڕۆ سێشەممە، 28ى کانونی دووەمی 2020، میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانکردەوە، "ئەفسەری هەواڵگریی ئەمریکی بەناوی مایکل دی ئەندریا لەناو ئەو فڕۆكە سەربازییە ئەمریكییەدا بووە كە دوێنێ‌ دووشەممە لە ناوەڕاستی ئەفغانستان كەوتەخوارەوە و گیان لەدەستدا". . بەگوێرەی میدیا ئێرانییەکان، جگە لە قاسم سولەیمانی، مایكل ئەندریا سەرپەرشتی كوشتنی عیماد مەغنیە، گەورە سەركردەی سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانیشی كردووە لە ساڵی 2008 لە سوریا. . دوێنی دووشەممە، بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ولایەتی غزنی کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەفغانستان ڕاگەیاند و دەڵێت، سەرجەم سەرنشینەکانی کە ئەمریکی بوون گیانیان لەدەستداوە. . هەرچەندە ئەمریکا دانینا بە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە و دواتر هێنانەوەى پارچەکانی، بەڵام تائێستا ناسنامە و چۆنیەتى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکەى ئاشکرا نەکردووە. . ئەندریای تەمەن 62 ساڵ لە ساڵی 2017 کراوە بە سەرۆكی سەنتەری ئەركەكان تایبەت بە کاروباری ئێران، كە سەر بە ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكایە، لە هەمانکاتیشدا سەرپەرشتی دۆسییەكانی عیراق و ئەفغانستانی كردووە، ڕۆڵی باڵاشی هەبووە لە  کوشتنی ئوسامە بن لادن، سەركردەی پێشووی ڕێكخراوی قاعیدە.