کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دادگای سلێمانی کەیسی گیانلەدەستدانی هەردوو ڕۆژنامەنوس "ئامانج بابان و لانە محەمەد" و منداڵەکەیانی داخست، بەپێی بڕیارەکە، کردەوەکە خۆکوژی بووە. . سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵ بڵاویکردەوە، بەپێی دەقی بڕیاری دادگا لە کەیسی ئامانج محمد نوری و لانە محمد صاڵح و ھامنۆی کوڕیان، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی لە 18ی کانونی یەکەمی 2019 ئەوەی تۆمارکردووە کردەوەی خۆکوژی بووە و بەھۆی ئەوەی ئامانج کۆتایی بەژیانی خۆشی ھێناوە کەیسەکە داخرا بەشێوەیەکی کۆتایی. . زیاتر بخوێنەوە: پۆلیس ڤیدیۆیەکی نوێی ڕۆژی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بڵاوکردەوە زیاتر بخوێنەوە: ڕونكردنەوەیەك لە پۆلیسی سلێمانییەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەكەی زیاتر بخوێنەوە: سۆران عومەر ئەنجامى بەدواداچوونەکانى بۆ دۆسیەى کوشتنى ئامانج بابانى و هاوسەر و مناڵەکەى بڵاوکردەوە زیاتر بخوێنەوە: بنەماڵەی لانە محەمەد: کەیسی کچەکەمان شێوێنراوە . ئێوارهی 16ی تشرینى یەکەمى 2019، ئامانج بابانی و لانه محهمهد و منداڵەکەیان بەناوی هانۆ، لهناو ئۆتۆمبێلێک له نزیک تێرمیناڵی سلێمانی لە ڕوداوێکدا گیانیان لەدەستدا، به گوێرهی لێکۆڵینهوهکانی پۆلیس، ئامانج هاوسهر و منداڵهکهیان کوشتووه و دواتریش کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.