گه‌ڕان

Shadow Shadow

سائیرون: ڕێککەوتن نەکراوە

فەتح پێشنیازێک بۆ دیاریکردنى جێگرەوەى عەبدولمەهدى دەخاتەڕوو

2020.01.28 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح پێشنیازێک بۆ دیاریکردنى جێگرەوەى عەبدولمەهدى دەخاتەڕوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هاوپەیمانى فەتح پێشنیازدەکات کەسێک لەدەرەوەى سیاسەتمەداران بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران دیاریبکرێت، هاوپەیمانى سائیرونیش دەڵێت ڕێککەوتن لەسەر هیچ کاندیدێک نەکراوە. ، بەپێی ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى، محەمەد غەبان سەرۆکى فراکسیۆنى هاوپەیمانى فەتح لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە "کۆتایی هێنان بە کێشەى دیاریکردنى سەرۆکوەزیران و ئەوەى مەرجەعیەت دیاریکردووە ئەوەیە ،کەسێکى سەربەخۆ کە مشتومڕى لەسەر نەبێت و لەدەرەوەى چینى سیاسیی ئێستا بێت بۆ پۆستەکە کاندیدبکرێت". ، لاى خۆیەوە، تەلعەت کەریم پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون ڕایگەیاند، ئەو قسانەى دەکرێن لەبارەى گەیشتن بە رێککەوتنى نێوان کوتلە سیاسییەکان لەسەر دیاریکردنى کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران لەدەرەوەى چینى سیاسی، ناڕاستە. ، وتیشى: "کۆدەنگى نییە لەنێوان کوتلەکاندا بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسە". ، ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژى ڕابردوودا هەواڵى گەیشتن بە رێککەوتنى لایەنەکان لەسەر کاندیدى سەرۆکوەزیران بڵاوبوویەوە. ، سەرەتاى مانگى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى لەپۆستى سەرۆکوەزیران پەسەندکرد، بەڵام تا ئێستا لایەنەکان لەسەر کەسێک بۆ جێگرتنەوەى ڕێکنەکەوتوون، بەو هۆیەشەوە عەبدولمەهدى وەک سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەر ماوەتەوە