کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ناس کورد زانیارى لەبارەى ئەو ژنەوە بڵاودەکاتەوە کە بۆ یەکەمجار لەکۆبوونەوەیەکى باڵاى حکومەتدا لە تەنیشت مەسرور بارزانى یەوە دەرکەوت. . دوێنێ (دوشەممە) ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجامدا، بە ئامانجی "بەرەوپێشبردنی ئابوری هەرێم"، لەکۆبوونەوەکەدا ژنێک لە تەنیشت مەسرور بارزانى وە دانیشتبوو. . سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیران بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو ژنە ناوى رانیا مەجیدە و وەکو یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى ئابورى دیاریکراوە. . وتیشى "رانیا مەجید دوێنێ لەو پۆستەدا دەستبەکاربووە و لەسەر پشکى پارتى کراوەتە یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت". . رانیا مەجید خاوەنى بڕوانامەى دکتۆرایە لە بوارى ئابوریدا و سەرۆکى دەستەى ئەمیندارێتى دامەزراوەى زانستى زانکۆى ئەمریکییە لە دهۆک. . مانگى یانزەى ساڵى ڕابردوو مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت کە هاوکات سەرۆکى ئەنجومەنى ئەمیندارێتى زانکۆکەیە لەیەکەم مەراسیمى تایبەت بە دەرچووانى زانکۆکەدا لەوتەیەکدا، بەتایبەتى سوپاسى رانیا مەجیدى کرد و ڕایگەیاند، ئەو کارە بەبێ ئەو سەرکەوتوو نەدەبوو. . سەرۆکى حکومەت لە ئێستادا چوار یاریدەدەرى هەیە، کە پێکهاتوون لە ئاشتى هەورامى یاریدەدەر بۆ کاروبارى وزە، رێباز حەملان یاریدەدەر بۆ کاروبارى وەبەرهێنان، محەمەد حاجى یاریدەدەر بۆ کاروبارى تەندروستى، رانیا مەجید یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى ئابورى.