گه‌ڕان

Shadow Shadow

گومان لە زیادبوونى سامانەکانیان دەکرێت بەشێوەى ناڕەوا

ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتارى پێشووى هەرێم ڕەوانەى لێکۆڵینەوە دەکرێن

2020.01.28 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتارى پێشووى هەرێم  ڕەوانەى لێکۆڵینەوە دەکرێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر زۆرە ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتارى پێشوو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، چونکە "گومانى جددى هەیە لەبارەى زیادبوونى سەروەت و سامانەکانیان". . حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە) لەدیدارێکدا لەبارەى هەنگاوەکانى چاکسازیی لە هەولێر ڕایگەیاند، توانیویانە فۆڕمى ئاشکراکردنى سەروەت و سامانى وەزیر و پەرلەمانتارانى پێشوو بەراورد بکەن و کۆمەڵێک حاڵەت هەیە گومانى جددیان لەسەرە، لەبارەى زیادبوونى سەروەت و سامانەکانیان. . وتیشى"دواى لێپرسینەوە لە خاوەکانیان ئەگەر زۆرە ڕەوانەى فەرمانگەى لێکۆڵینەوەکان بکرێن، بەتۆمەت و گومانى زیادبوونى سەروەت و سامان بەهۆى دەستکەوتى ناڕەواوە". . حاکم ئەحمەد باسى لەوەکرد، ڕەنگە ئەوە تەنها سەرەتایەک بێت بۆ چاکسازیی، هەرێم پێویستى بە چاکسازییەکى گشتى هەیە و پێویستە دامودەزگاکان چالاک بکرێن، گەندەڵى یەکێکە لە پەتاکان و هەڕەشەیەکى گەورەیە. . جەختیکردەوە، بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى پێویستى بە ئیرادەى چاکسازیی و داڵدەنەدانى گەندەڵکارانەوە هەیە. . وتیشی "لەم کابینەیەدا دوو کەیسى گەندەڵیمان بۆ هاتووە کە لەلایەن وەزیرى داراییەوە بووە، حکومەت دەبێت دەستپێشخەربێت بۆ ڕەوانەکردنى کەیسەکان، چونکە دەیان کەیس هەیە و ڕەوانەى دامودەزگاکان نەکراون". .