گه‌ڕان

Shadow Shadow

کارگەیەکى غاز لەسلێمانى داخرا بە نرخێکى گران غازی فرۆشتوه‌

2020.01.28 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
کارگەیەکى غاز لەسلێمانى داخرا  بە نرخێکى گران غازی فرۆشتوه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌ لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، كارگه‌ی غازی ئه‌زمەڕى داخست، به‌هۆی گرانكردنی نرخی غازی ماڵان له‌سه‌ر بریكاره‌كانی دابه‌شكردن. . بەگوێره‌ی ماڵپەڕى فەرمى قایمقامیه‌تی سلێمانی، كارگه‌ی غازی ئه‌زمەڕ، نرخی غازی ماڵانی له‌سه‌ر بریكاره‌كان زیادكردووه‌ له‌ كاتێكدا شاری سلێمانی روبه‌ڕووی هیچ گرفتێك له‌ بڕو و نرخی غازی ماڵان نه‌بوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خاوه‌نی كارگه‌كه‌ به‌ حه‌وت هه‌زار و (500) دینار فرۆشتویه‌تی به‌ بریكاره‌كان، كه‌ پێوسته به‌نرخی ئاسایی كه‌‌ ته‌نها‌ شه‌ش هه‌زار و (500) دیناره‌ پێیان بفرۆشێت. . ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "خاوه‌ن كارگه‌ی غازی ئه‌زمەڕ به‌ بریكاره‌كانی راگه‌یاندووه‌ نرخی غاز له‌سه‌ر‌ هاوڵاتیان زیاد بكه‌ن و به‌ نۆ هه‌زار یاخود (10) هه‌زار دینار بیفرۆشن، بەو هۆیەشەوە بڕیاری داخستنی كارگه‌کە دراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و غازه‌ی له كۆگای‌ كارگه‌كه‌دایه‌ به‌نرخی ئاسایی به‌ سه‌ر بریكاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت". . لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی ده‌دات به‌ هاوڵاتییان كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ بڕ و نرخی غازی ماڵاندا دروستنه‌بووه‌، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك حاڵه‌تێكی بینی كه‌ نرخی غاز گران كرابوو یان دوكاندارێك ئاماده‌نه‌بوو  بیفرۆشێت ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر. .