کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دواى سەردانەکەى بۆ لوبنان و بەشداریکردنى لە مەراسیمێکدا لە بەیروت، زەینەبى کچى قاسم سولەیمانى، لهگهڵ حەسەن نەسروڵا، ڕابەرى حزبوڵاى لوبنانى، کۆبووەوە. . بهگوێرهی گرتەیەکى ڤیدیۆیی دەردەکەوێت کە نەسروڵا و زەینەب پێکەوە گفتوگۆ دەکەن و نەسروڵا دەڵێت "خودا شەرەفى شەهادەتى بە قاسم سولەیمانى بەخشى". . پێشتر زەینەب داواى لە حەسەن نەسروڵا کردبوو، تۆڵەى کوژرانى باوکى بکاتەوە کە لە سەرەتاى ئەم مانگە لە بۆردومانێکى ئەمریکادا لەگەڵ ئەبو مەهدى موهەندیسدا لەنزیك فڕۆکەخانەى بەغدا کوژران. . دوای كوژرانی سولهیمانی، زەینەب لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا ڕایگەیاندبوو "حەسەن نەسروڵاى مامم تۆڵەى خوێنى باوکم دەکاتەوە". [video width="640" height="360" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/WhatsApp-Video-2020-01-27-at-10.42.22-PM-1.mp4"][/video] .