کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کەناڵێکى ئیسرائیلى ئاشكرایکرد، فڕۆکەخانەیەکى شاری تەلئەبیب و ئەو فڕۆکانەى لێی نیشتونەتەوە، لەکاتى گەیشتنى سەرۆک و بەرپرسانى باڵاى وڵاتان بۆ بەشداریکردن لە ساڵیادى 75 ساڵەى ڕزگارکردنى سەربازگەى "ئوشیفتزى"ى نازییەکان روبەڕوى هەوڵى هێرشى ئەلیکترۆنى گەورە بونەتەوە لەلایەن ئێرانەوە. . بهگوێرهی کەناڵى 12ى ئیسرائیلى، زیاتر لە 800 هێرشى ئەلیکترۆنى لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر فڕۆکەخانەى بن غۆردیون لە تەلئهبیب و ئەو فڕۆکانەى نیشتونەتەوە، سەرچاوەکانیشان لە ئێران و چین و کۆریاى باشور و ڕوسیا و پۆڵەنداوە بووە، بەڵام بەوتەى بەرپرسانى ئیسرائیل سیستەمى بەرگریى ئەلیکترۆنى ئیسرائیل سەرکەوتو بووە لە بەرەنگاربونەوەى هێرشەکان، لهكاتێكدا تا ئێستا ئێران هیچ لێدوانێکى لەو بارەیەوە نەداوە. . لە مەراسیمەکەدا 40 سەرۆک و بەرپرسى باڵا لەسەرانسەرى جیهانەوە بەشداربوون، کە رۆژى (پێنجشەممە)ى ڕابردوو 23ى ئەم مانگە بەڕێوەچوو، لەناویاندا مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکى ڕوسیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا. . پێنجى ئەم مانگە ئەمریکا هۆشداریدا لە هێرشى ئەلیکترۆنى چاوەڕوانکراو لەلایەن ئێرانەوە، لەدواى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە. . ئیسرائیل ساڵى 2017 پڕۆژەى "Hercules"ى ڕاگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر فڕۆکە و فڕۆکەخانەکان و بورجەکانى کۆنتڕۆڵکردن و بوارى ئاسمانى و کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان و چاککردنەوەى فڕۆکەکان.