گه‌ڕان

Shadow Shadow

تورکیا بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان جیادەکاتەوە.. ده‌ستی به‌ دروستكردنی دیوار كردووه‌

2020.01.28 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان جیادەکاتەوە.. ده‌ستی به‌ دروستكردنی دیوار كردووه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   حکومەتی تورکیا دەستیکرد بە جیاکردنەوەی ئەو شارانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە دەستى بەسەرداگرتووە لەشارەکانى دیکەى ژێر دەستى هەسەدە. . ئاژانسی هاوار نیوز، بڵاویکردەوە :"دەوڵەتی تورکیا و چەکدارەکانی بە ئامانجی دابەشکردنی خاکی سوریا و خستنەسەر تورکیا لە ڕۆژئاوای گرێ سپی دەستیان بە دروستکردنی دیواری دابەشکاریی کردووە". . ئاماژەى بەوەشکرد، تورکیا بەدوری 14 کیلۆمەتر لە ناوەندی گرێ سپی و لە نێوان گوندی کەنداڵ و جەلەبێ، کە بەدووری یەک کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری سنوری تورکیا، دەستی بە دروستکردنی دیوارەکە کردووە و سوپاکەشیان دەستیان بە لێدانی سەنگەری خۆڵی کردووە. . ئەمە لەکاتێدایە، پێشتریش تورکیا لە 18ی نیسانی 2019 لە عەفرین بە ئامانجی دابڕاندنی لە سوریا دەستی بە دروستکردنی دیوار کردبوو. . لە 9ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تورکیا هێرشێکی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و بەهۆیەوە بە سەدان کەس شەهید بوون و بە هەزارانیش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 300 هەزار کەس ئاوارە بوون و ماڵەکانیان چۆڵکرد. .