کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وهزیری دهرهوهی ئهمریكا ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا هەوڵێکە بۆ دورخستنەوەى سەرنج لەسەر سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران، لەلایەن ئێران و بریکارەکانییەوە. . ئەو وتانەى مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەمیانەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا هات لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى كاربهڕێكهری عێراق کە شەوى ڕابردوو ئەنجامیاندا. . وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، لە راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوه كرد، پۆمپیۆ توڕەیی خۆى نیشانداوە لەسەر بەردەوامى هێرشى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران بۆ سەر دامەزراوەکانى ئەمریکا لە عێراق، لەناویاندا هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لە بەغدا. . وتیشى "هێرشەکان بۆ دورخستنەوەى سەرنجەکانە لەناوخۆى عێراق و دەرەوە لەسەر سەرکوتکردنى وەحشیانەى خۆپیشاندەرانى ئاشتییانەى عێراق لەلایەن ئێران و بریکارەکانییەوە". . پۆمپیۆ هانى عەبدولمەهدیدا پارێزگاریى لە سەروەرى عێراق بکات، ئامادەیی وڵاتەکەشى نیشانداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چوارچێوەى هێزەکانیان لە عێراق. . ئەوە لەکاتێکدایە، شەوى ڕابردوو نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاندبوو، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا جەختیکردووەتەوە لەسەر “ئامادەیی وڵاتەکەى بۆ ئەنجامدانی دانوستانی جدی لەبارەى بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق و هاوکات هەماهەنگی بۆ پاراستنی سەروەری عێراقی". .