گه‌ڕان

Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی: هێرشی سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا مەترسی ڕاستەقینەن

2020.01.27 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی: هێرشی سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا مەترسی ڕاستەقینەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کە ئەمریکا دەڵێت کەسێک بریندار بووە تێیدا. . ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی کانونی دووەمی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراویکی دەربارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوکردەوە. . نێچێرڤان بارزانی لە پەیامەکەدا ئیدانەى ئەو هێرشە موشەکییە دەکات  و دەڵێت، "ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشيان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت". . سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە، "پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج، دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان". . ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو بە چوار موشەک هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بەهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە و هۆشداری بونی مەترسی لە باڵیۆزخانەکە لێدرا.