گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خۆی بۆ پرۆسەیەكی گەورە لە عێراق ئامادە دەكات

پەرلەمانتارێکی عێراق میلشیا شیعەکان بە گەمژە و گوێدرێژ ناو دەبات

2020.01.27 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی عێراق میلشیا شیعەکان بە  گەمژە و گوێدرێژ  ناو دەبات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فائق شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق "میلیشیا دەسەڵاتدارەكانی عیراق بە گەمژە و گوێدرێژ" وەسف دەكات و دەشڵێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامادەكاری بۆ پرۆسەیەكی گەورە دەكات لە عێراق. . فائق شێخ عەلی لە هەژماری خۆی لە تویتەر هێرشی کردووەتەسەر سەر میلیشیاكانی عێراق و دەڵێت، "گەمژە (گوێدرێژ)ی زۆر لەدنیای سیاسەتدا بونیان هەیە، بەڵام گەمژە و گوێدرێژی وەك میلیشیا دەسەڵاتدارەكانی عیراق بونیان نییە." https://twitter.com/faigalsheakh/status/1221871628759465986?s=20 . دەشڵێت، "ئێران چۆك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دادەدات و دەوڵەتەكانی جیهانی ئازاد بەیاننامەی ئیدانەكردنی تاوان و پێشێلكاریەكانیان بڵاودەكاتەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامادەكاری بۆ پرۆسەیەكی گەورە دەكات لە عێراق، بەڵام میلیشیاكان دێن وەك مشك گڵاوی دەكەن." . ئەو پەرلەمانتارە لە تویتێكی تردا هێرشی كردوەتەوە سەر میلیشیاكانی عێراق و ئاماژەی بەوەداوە کە "لە بەرانبەر ئەمریكادا دەلەرزن و سەركردەكانیان هەمویان لە ئێرانن، بە موشەكەكانیان هێرش دەكاتە سەر ئەمریكا و دواتر خۆیانی لێ‌ بێبەری دەكەن." . ئەم قسانەی فائق شێخ عەلی دوای ئەوەدێت كە ناوبراو لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرادە لەشاری بەغدا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، ئەوەش بەهۆی سكاڵایەكەوە كە پێش حەوت ڕۆژ لەلایەن هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحەوە لەسەری تۆمار كرا، بەهۆی ئەوەی ناوبراو عامری بە كوشتنی عیراقیەكان تۆمەتبار كردبوو.