گه‌ڕان

Shadow Shadow

زانیاری لەسەر ئەو تەرمەى ئەمشەو لە پێنجوێن دۆزرایەوە.. کالەى سوری لەپێدایە

2020.01.27 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر ئەو تەرمەى ئەمشەو لە پێنجوێن دۆزرایەوە..  کالەى سوری لەپێدایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تەرمی کەسێک لە سنوری ناحیەی گەرمک لە پێنجوێن دۆزرایەوە و تائێستا ناسنامەی نادیارە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی کانونی دووەمی 2020، ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەى پێنجوێن ڕایگەیاند، کاتژمێر 8ی ئەمشەو تەرمی هاوڵاتییەک دوای ئەوەى لەلایەن شوانێکەوە پۆلیس ئاگادارکرابوویەوە هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە، تەرمەکە "لە سنوری گوندی سیاگوێزی سەر بە ناحیەی گەرمکی پێنجوێن دۆزراوەتەوە." . دەشڵێت، "تەمەنی کەسەکە لە نێوان 35 بۆ 40 ساڵدایە و جوتێ کالەی سوری لەپێدایە و ڕەسمی تاتۆیەک لەسەر سنگییەتی و هەندێ پارەی ئێرانی لە گیرفانیدا بووە." . دەشڵێت، "دوای پشکنینی بەشی دادی نەخۆشخانەکەمان دەرکەوت کە ئاژەڵی دڕندە بەشێکی زۆر لە لەشی خواردووە و مێژوی مردنەکەی لەنێوان ٤٨ بۆ ٧٢ کاتژمێردایە."