گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە پیاوێکی 70 ساڵە دراوە

خۆپیشاندەرێكی سەیدسادق: ئاسایش لێی دام و قۆنەرەش كرایە دەممەوە

2020.01.27 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەرێكی سەیدسادق: ئاسایش لێی دام و قۆنەرەش كرایە دەممەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد – تایبەت خۆپیشاندەر و چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆی سەیدسادق دەڵێت، هێزەکانی ئاسایش لێیان داوە و تەنانەت پێڵاویشیان كردوەتە دەمی، قائیمقامی قەزاكەش ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، "بابەتەكە بەو جۆرە نییە و گەورەكراوە". . ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی کانونی دووەمی 2020، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چالاکانی سەیدسادق بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و دابەشنەکردنی نەوت خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، زانا عەلی، چالاكوانی مەدەنی و یەكێك لە ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكە بە ناس كوردی ڕاگەیاند: لەدوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و ئاسایشەوە بە توندترین شێوە لێماندراو و بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران كرا. [video width="1280" height="720" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/Watch-Discover_2.mp4" loop="true"][/video] . دەشڵێت، "لە بەرانبەر داواكردنی مافەكانماندا گەورەترین سوكایەتیمان پێكرا، تەنانەت هێزەكانی ئاسایش پێڵاویان كردە دەمی منەوە و هەموو جەستەم شوێنەواری لێدان و بریندارییە و تەنانەت لە پیاوی 70 ساڵەش دراوە." . دەربارەی ئەوەی سكاڵای یاسایی لەسەر هێزە ئەمنییەكان تۆماردەكەن یاخود نا، ئەو چالاكوانە ئاماژەی بەوەکرد کە "هێزی ئەمنی و دادگا و سەرجەم دامەزراوەكان هی دەسەڵاتن و باوەڕیان بە سكاڵا و یاسا نییە." . هەر سەبارەت بەو بابەتە، شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك لێدانی خۆپیشاندەرانی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، "مەخابن جارێكی دیكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هێرشی توند كرایە سەر خۆپیشاندەران، یەكێك لە ڕێكخەرانی خۆپیشاندەران بەناوی زانا عەلی سوكایەتییەكی زۆر بە كەرامەتی كراوە و دڕندانە لەلایەن پیاوانی دەزگا ئەمنییەكانەوە پێڵاو خراوەتە ناو دەمییەوە كە ئەمە بەتەواوەتی دژی بنەماكانی مافی مرۆڤە كە بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بكرێت." . دەشڵێت "ئەگەر پیاوانی دەزگا ئەمنیەكان لە سەروەت و ماڵ و منداڵی بەرپرسان نەترسن ناچن وا لە ڕۆڵەیەكی ئەم نیشتمانە بریندارە بكەن كە تەنها داوای مافی ڕەوای خۆی و ئەوانی كردووە." . بە وتەی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان، "زانا عەلی یەكێكە لە بریندارەكانی 17 شوبات و ڕۆژانی دوایی بە ئێستاشەوە پێویستی بەچارەسەری درێژخایەن هەیە، بەڵام خاوەن كەسایەتی و نەفسێكی بەرزە و سەرەڕای ئەوەی ڕۆژنامەنوس بووە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی لەسەر عارەبانە میوە و سەوزە دەفڕۆشێت، بۆیە ئەو مامەڵەی هێزە ئەمنییەكان زۆر ناڕەوایە شیاوی بێدەنگ بون نییە." . بەڵام دیاری ڕەفیق، قائمقامی قەزاكە بە ناس كوردی وت: "لێرەو لەوێ‌ چەند حاڵەتێك هەبوە بەڵام بەو شێوەیە نییە كە گەورە كراوە، ئەو كوڕەشی وای لێكراوە لە ڕابردودا سەرمەشق و دەستپێشخەری خۆپیشاندانەكانی سەیدسادق بووە، ئەمڕۆش ئەو خەڵكی هانداوە و بەشێك لە دروشمەكانیان خراپ بوون و ڕەنگە بۆ ئێستای ئەم وڵاتەی ئێمە گونجاو نەبێت." . سەبارەت بە ڕوداوەكەش وتی، "خۆپیشاندەران پێش ئەوەی بگەنە بەردەم قائمقامیەت بەلای ئاسایشدا ڕۆشتون و قسەكراوە و حاڵەتەكە بەو شێوەیە وەرگیراوە بەڵام بەو شێوازە نییە و گەورە كراوە، ڕەنگە بەشێكی پەیوەندی بەوەوە هەبووبێت كە خەڵكی ئەو شارەیە و كوڕێكی باش و كاسبكارە و بەشێكیشی پەیوەندی بەوەوە هەبوبێت بۆ ئەوەی دۆخەكە نەتەقێتەوە و وەك پێشوو خەڵك بكوژرێت، ئەوەندەی من پەیوەندیم بە ئاسایشەوە كردوە بەو شێوەیە بووە." . قائمقامی سەیدسادق جەختیکردەوە لەوەى "ئاگادار نیم هیچ كەسێك سكاڵای لەسەر ڕوداوەكە تۆمار كردبێت و هیچ خۆپیشاندەرێكیش دەستگیر نەكراوە."