گه‌ڕان

Shadow Shadow

قەیس خەزعەلی مەرجەکانی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئاشکراکرد

2020.01.27 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
قەیس خەزعەلی مەرجەکانی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئاشکراکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قەیس خەزعەلی مەرجەكانی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراقی ئاشکراکرد کە پێویستە سەر بە هیچ لایەنێكی سیاسی نەبێت و ئەزمونی پێشووی ئیداریی سەركەوتووی هەبێت و پابەند بێت بە بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و جێبەجێكردنی ڕێککەوتنامەى چین و عێراق. . هەموو شتێک لەبارەى ڕێککەوتنی عێراق و چین: سەرکردە عێراقییەکان دەترسن ئەمریکا ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ چین پەک بخات . قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائبی ئەهلی حەق کە یەکێکە لە گروپە چەکدارییە شیعییەکان لە هەژماری خۆی لە تویتەر لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چەند مەرجێکی بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دیاریکردووە و نوسیویەتی، "لە میانەی تەواوكردنی داواكارییە ڕەواكانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان و لەپێناو كۆتایی هێنان بە كێشمەكێشەكان و شكستهێنان بە پڕۆژەی فیتنە، پێمان وایە دەبێت مەرجەكانی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو بریتی بێت لەوەی كەسێكی سەربەخۆ بێت و سەربە هیچ لایەنێكی سیاسی نەبێت و ئەزمونی پێشتری کارگێڕیی سەركەوتووی هەبێت." . سەبارەت بەمەرجەكانی تریش، خەزعەلی نوسیویەتی، "دەبێت ڕەگەزنامەی دووەمی نەبێت و عێراقی بێت و لەناو عێراقدا بێت، هەروەها شکۆی دەوڵەت بسەپێنێت و یاسا و ئاسایش فەراهەم بكات، بەڵێن بدات پابەندی بڕیارەكانی پەرلەمان و گەل بێت بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان و ڕێککەوتنی چین جێبەجێ بكات." . ئەمنیداری گشتی عەسائبی ئەهلی حەق پێشی وایە "بەربژێری سەرۆكوەزیران دەبێت كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و هێزە سیاسیەكان پابەند بكات بەوەی كاتێك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری بكەن بەمەرجێك لەكۆتایی ئەمساڵ تێنەپەڕێت."