کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناسک کورد- بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆببێتەوە و مستەفا چاوڕەش دەڵێت، بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی هەمواركراو. . مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی گشتیی بە كەناڵی فەرمی حزبەکەى وتووە، كۆبونەوەكەی چوارشەممە دووەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتییە کە 121 ئەندامە، "لە کۆبوونەوەی یەکەمدا لەبەرئەوەی پەیڕەوی ناوخۆ تەواو نەكرابوو لیژنەیەكی 20 كەسمان هەڵبژێردران بۆ ئەوەی پەیڕەو تەواو بكەن و خۆشبەختانە ڕۆژی یەکشەممە پەیڕەوەكە تەواو بووە." . سەبارەت بەوەی ئایا لە كۆبونەوەكەی ڕۆژی چوارشەممەدا گفتوگۆ لەسەر هەموو پەیڕەوی یەكێتی دەكرێت، مستەفا چاوڕەش وتی، "پێم وایە لەو كۆبونەوەیەدا ناتوانرێت ئەو هەموو پەیڕەوە بە یەك جار تەواو بكرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە و سەرەكیە پەلەی لێدەكرێت و گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت."