کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دواى هەڵکوتانە سەر خۆپیشاندەرانى ناسرییە و سوتاندنى چادرەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، ڕژانى خوێنى گەنجانى عێراق و تاوانى سیاسیەکان دەرهەق بەخەڵکى دەبێتە پرسێکى مشتومڕاوى نێوان میدیاکارێکى دیارى عێراق و وەزیرێکى سەدڕ. . ئەمڕۆ (دو شەممە، 27 ى کانوونى دووەمى 2020)، لەهەژمارەکەى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فهیسبوك، موشریق عەباس، میدیاکارى عێراقى و بەرپرسى دەزگاى میدیایى ناس نوسیویەتى :"عێراقیەکان لەمێژودا ئەوە تۆمار دەکەن کە دەیان هەزارمان لێکوژرا و بریندار کرا تەنها لەبەر ئەوەى داواى هەڵبژاردنێکى پاک و دامەزراندنى کۆمسیۆنێکى پاک و حکومەتێکى سەربەخۆمان کرد". . عەباس وتویەتی"ئێوە ئەی بكوژی منداڵان و ڕفێنەرانی ژنان چ بەمێژوو دەڵێن..؟ چ تاوانێكی ترسناكیان كردووە ئەو گەنجانە تا سەریان ببڕن..؟ چ داوكارییەكی خراپیان هەبووە جگە لەخەمی نیشتیمان..". . لاى خۆیەوە، ساڵح محەمەد عێراقى کە بەوەزیرى سەدڕ ناسراوە بەهۆى نزیکیەوە لەو ڕابەرە، لەکۆمێنتێکدا بۆ ئەو میدیاکارەى عێراق نوسیویەتى :"دامەزراندنى کۆمسیۆن و یاسایەکى دادپەوەر و هەڵبژاردنى پێشوەختە خواستى ئێمەشە و لێى دەستبەردار نابین". . لەوەڵامێکیدا بۆ كۆمێنتهكهی عێراقین موشریق عەباس نوسیویەتى "کاتێک هیوا دەخوازین ئەى حاجى لەبەرامبەر دەستى دەستیکردنى هێزە سیاسیەکان و کەوتنیان بەسەر غەنیمەتەکانیاندا گەنجان لەپێناو ئامانجێکى دادپەروەردا خوێن دەچۆڕێنن، ئەوە دڵى نیشتیمان دەردەهێنێت". . عێراقیش وەڵامى عەباسى داوەتەوە و نوسیویهتی"دەستى دەستیکردن هەر بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت، دورخستنەوەیان لەدەسەڵات واتا کۆتاییان و نەمانى هیچ بەهایەکی ئاسمانیى و زەمینیان، بۆ عێراق نیگەرانین کە بەرەو دۆڵیکى تارێک دەڕوات". . جارێکى تریش عەباس لەوەڵامدا دەنوسێت"ئومێدى ئەوە دەکەین هەموو شەرەفمەندان شانبەشانى نیشتیمان لەو ئازارەیدا بوەستێتەوە، تاوانەکانیان دەرهەق بەم گەلە ستەمدیدەیە دڵ بریندار دەکات". . وتوێژەکەى میدیاکارە دیارەکەى عێراق و ئەو بەرپرسەى ڕەوتى سەدر لەکاتێکدایە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران بەردەوامە و دواهەمینیان ئەمڕۆ لەدژى خۆپیشاندەرانى ناسریە ئەنجامدرا.