گه‌ڕان

Shadow Shadow

شیرین ئەمین: هێزە ئەمنییەکان پێڵاویان کردە دەمی خۆپیشاندەرێکی سەیدسادقەوە

2020.01.27 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
شیرین ئەمین: هێزە ئەمنییەکان پێڵاویان کردە دەمی خۆپیشاندەرێکی سەیدسادقەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- خۆپیشاندانەکانی قەزای سەیدسادق بۆ داواکردنی خزمەتگوزارییەکان گرژی تێکەوت و پەرلەمانتارێک ئاشکرایكرد، جگە لە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران، سوکایەتی زۆریشیان پێکراوە و "پێڵاو خراوەتە دەمی خۆپیشاندەرێکەوە". . شیرین ئەمین، ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە :"دوای ئەوەی ئەمڕۆ (دوشه‌ممه‌) ژمارەیەک لە دانیشتوانی قەزای سەیدسادق جارێکی دیکە ڕژانە سەرشەقام لەپێناو نەبونی خزمەتگوزاری و داواکردنی مافی ڕەوایان، بەڵام مەخابن جارێکی دیکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ھێرشی توند کرایە سەر خۆپیشاندەران". . ئاماژەی بەوەکرد :"یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندەران بەناوی زانا عەلی سوکایەتییەکی زۆر بە کەرامەتی کراوە و دڕندانە لەلایەن پیاوانی دەزگا ئەمنییەکانەوە پێڵاو خراوەتە نێو دەمییەوە کە ئەمە بەتەواوەتی دژی بنەماکانی مافی مرۆڤە، کە بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت". . ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پیاوانی دەزگا ئەمنیەکان لە سەروەت و ماڵ و منداڵی بەرپرسان نەترسن ناچن وا لە رۆڵەیەکی ئەم نیشتمانە بریندارە بکەن کە تەنها داوای مافی ڕەوای خۆی و ئەوانی کردووە. . بە وتەی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان :"زانا عەلی یەکێکە لە بریندارەکانی 17 شوبات و ڕۆژانی دوایی بە ئێستاشەوە پێویستی بەچارەسەری درێژخایەن ھەیە، بەڵام خاوەن کەسایەتی و نەفسێکی بەرزە و سەرەڕای ئەوەی ڕۆژنامەنوس بووە بۆدابینکردنی بژێوی ژیانی لەسەر عارەبانە میوە و سەوزە دەفڕۆشێت، بۆیە ئەو مامەڵەی ھێزە ئەمنییەکان زۆر ناڕەوایە شیاوی بێدەنگ بون نییە". . شیرین ئەمینی هاوسەری شەهید کاوە گەرمیانی باسی لەوەكرد :"پشتگیری و پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕین لەپێناو زامنکردنی مافی ڕەوایان و لەئاست ئەو ناعەدالەتی و بەرپاکردنی زوڵمە بێدەنگ نابین کە لە بەرامبەر خۆپیشاندەران بەرپا کراوە". . لە خۆپیشاندانەکەدا، هاووڵاتیانی قەزای سەیدساق، داوای باشبونی دۆخی کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک چاککردنی ڕێگا و بانەکان و سوتەمەنییان کرد. .