کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی ئیسلامی، لەبارەی دۆخی عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوەی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێت تاوانە و داوادەکات، بەزووترین کات حکومەتێک بۆ بەدیهێنانی داواکانیان پێکبهێندرێت، بەشێک لە چالاکوانانیش ڕەخنه لە پەیامەکەی دەگرن. . عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی ئیسلامی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت :"عێراق و هەڵوێستێك لە پێناو خواو مرۆڤایەتی، ئەوەی كە لەعێراق ڕودەدات سەبارەت بەكوشتنی خۆپیشاندەران تاوانێكە بەرامبەریان دەكرێت بەناهەق، لە کاتێکدا ئەركی دەزگا ئەمینەكانی حكومەتە پارێزگاریان لێ بكەن". . عەلی قەرەداغی داواشیکرد، بەزوترین كات حكومەتێك پێكبهێنرێت كە داواكانی خۆپیشاندەرانی تێدا بەدیبهێنرێت. . لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پەیامەکەیدا، لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستخۆشییان لە پەیامەکەی کردووە، بەڵام بەشێکی زۆریش ڕەخنەیان لێگرتووە. . بەشێک لەو چالاکوانانە ڕەخنەی ئەوەیان لە عەلی قەرەداغی گرتووە کە لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە هیچ هەڵوێستێکی نهبووه و دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانیان لەژێر داگیرکاری تورکیادا بە نمونە هێناوەتەوە کە بێدەنگ بووە لێی. . .