گه‌ڕان

Shadow Shadow

سوپای پاسدارانی ئێران به‌های خوێنی قاسم سولەیمانی دیاریکرد

2020.01.27 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای پاسدارانی ئێران به‌های خوێنی قاسم سولەیمانی دیاریکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سوپاى پاسداران نرخی خوێنی قاسم سولەیمانی، سەركردەی پێشوی فەیلەقی قوسی ئێرانی دیاریكرد و دەڵێن "به‌های خوێنی سولەیمانی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە لە ناوچەكە". . ڕەمەزان شەریف، وتەبێژى سوپاى پاسداران بەئاژانسی "فارس"ی وڵاتەكەی ڕاگەیاند :"به‌های خوێنی شەهید سولەیمانی كە بەدەستی ئەمریكیەكان كوژرا دەركردنی هێزە تیرۆرستییە داگیركەرەكانی ئەمریكایە لەناوچەكەدا". . وتیشی:"بەپشتیوانی خودا ئەو كارە گرنگە دێتەدی و خوێنی سولەیمانی هیچ بەرامبەرێكی مادی نابێت". . وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێرانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریكا تامی ئەو زلەیەی كرد كە پاسەوانی شۆڕش ئاراستەی كرد و بنكە سەربازیەكانیانی كردە ئامانج، ئەوەش سەرەتای تۆڵەكردنەوەیەكی قورسە. . رۆژی( 3ی کانونی دووەمی 2020)، قاسم سولەیمانی، فەرماندەى پێشوی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشوی سەرۆكی دەستەی گشتی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکاوە کوژران، دواتریش ئێران چەند هێرشێکی موشەکى کردە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان. .