گه‌ڕان

Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی بۆ ئێرانییەکان ناردووە

بۆ پاراستنى کونسڵخانه‌ی ئەمریکا لە هه‌ولێر ڕێوشوێنى ئەمنیى توند گیراوەتەبەر

2020.01.27 - 12:54
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ پاراستنى کونسڵخانه‌ی ئەمریکا لە هه‌ولێر ڕێوشوێنى ئەمنیى توند گیراوەتەبەر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دوابەدواى هێرشە موشەکییەکەى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەشارى بەغدا، ڕێوشوێنى ئەمنیى توند بۆ پاراستنى کونسڵخانه‌ی ئەو وڵاتە لە هەولێر گیراوەتەبەر و سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکات، لەسەر کێشەی ئێران و ئەمریکا نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی بۆ ئێرانییەکان ناردووە. .   سەرچاوەیەکى ئەمنى لە شارى هەولێرەوه‌ بە میدیا عێراقییەکانى ڕاگەیاندووە، پاسەوانەکان و تیمەکانى  ئاسایشى تایبەت بە پاراستنى  کونسڵخانه‌ی ئەمریکا لە هەولێر دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە و چەند ڕێوشوێنێکى توندیشیان گرتووەتەبەر، ئەوەش بەمەبەستى پارێزگاریکردن لە کونسڵخانەکە و سەرجەم بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لەشارى هەولێر. . ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکانى ئەمریکا لە هەرێم لەلایەن سیستمێکى بەرگرى پێشکەوتووەوە پارێزگارییان لێدەکرێت و تەنانەت ئەو موشەکانەش کە ئێران ئاڕاستەى بنکەکانى ئەمریکاى لەهەولێر کرد هیچ زیانێکیان لێنەکەوتەوە. . سەرچاوە ئەمنییەکەى هەرێمى کوردستان ئەوەشى ئاشکراکرد، سەرۆکى هەرێمى کوردستان نامەیەکى بۆ بەرپرسانی ئێران ناردووە و داواى لێکردوون هەرێمى کوردستان تێکەڵ بەو ململانێیانە نەکەن کە لەگەڵ ئەمریکییەکاندا هەیانە و لەوەڵامیشدا لەلایەن بەرپرسانى ئێرانەوە پەیامێک گەیشتووەتە سەرۆکى هەرێم و بڕیارە بەمنزیکانەش بۆ ئەو مەبەستە سەردانى ئێران بکات. . گرتنەبەرى ڕێوشوێنى ئەمنیى توند لەهەولێر دواى ئەوە دێت، شەوى ڕابردوو چەند موشەکێکى جۆرى کاتیۆشا ئاڕاستەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا کرا و بەپێى هەندێک سەرچاوەی میدیایی تێیدا کەسێک برینداربووە و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى هێرشە نوێیەکەى سەر ئەو باڵیۆزخانەیەی نەگرتووەتە ئەستۆ. . هەر لەدوای هێرشەکەش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە عێراق کرد، پابەندی بەڵێنەکانی بێت و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکان بپارێزێت. .