گه‌ڕان

Shadow Shadow

دادگا لەبارەی دۆسیەکەی مەلا مەزهەر خوراسانی بڕیاریدا..رێكخراوه‌كانی ژنان ده‌ڵێن چی؟

2020.01.27 - 12:24
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا لەبارەی دۆسیەکەی مەلا مەزهەر خوراسانی بڕیاریدا..رێكخراوه‌كانی ژنان ده‌ڵێن چی؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دادگایکردنی مه‌لا مەزهەر خوراسانی لەسەر دۆسیەی "سوکایەتیکردن بە ژنان" کۆتایی هات و بڕیاردرا 6ی مانگی داهاتو دووبارە دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەکە ئەنجامبدرێتەوە و ئەو مامۆستا ئاینیەش ڕایگەیاند، ئەو سوکایەتی بە هیچ کەس نەکردووە و ئەوە ڕێکخراوەکانی ژنانن سوکایەتی بە ژنانی کورد دەکەن. . لە دوای دانیشتنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مه‌لا مەزهەر خوراسانی ڕایگەیاند:"بە شانازییەوە هاتمە بەردەم دادگا و هەموو بابەتەکانم ڕوونکردەوە کە کادرێکی ئیسلام و مامۆستایەکی ئاینیم و باسی فرەژنیم کردووە، بۆ نەهێشتنی حاڵەت و دیاردەی قەیرەیی لەنێو کچاندا و خەمی کۆمەڵگەکەم بووە". . وتیشی:"بەڵام هەندێک کەس و لایەن دۆسییەکەیان بە ئاقارێکدا برد کە من تەشهیرم بە ژنان کردووە و بە ئاژەڵ و دایناسور ناوم بردوون، بەڵام من ڕێزم بۆ هەموو ئافرەتان هەیە و ئەوە ڕێکخراوەکانی ژنانن سوکایەتی بە ئافرەتان دەکەن و خۆیان دەکەن بە وەزیر ونوێنەری هەموو ژنان". . هاوکات نوێنەری تیمی پارێزەرانی مه‌لا مەزهەر خوراسانی ڕایگەیاند :"ئەو داوا یاساییەی لەسەر مامۆستا مەزهەر تۆمارکراوە هیچ بنەمایەکی یاسایی نیه‌ و داوامان کرد کە دۆسییەکە دابخرێت، بەڵام هەر وەک ڕێکارێکی یاسایی دادوەر دۆسییەکەی بۆ لێکۆڵینەوه‌ برد". . نوێنەری تیمی پارێزەرانی خوراسانی ئاماژەی بەوەکرد :"هەموو لایەک و ڕای گشتی دڵنیادەکەینەوە کە  هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە دژی مامۆستا مەزهەر نییە و ئەو پیاوێکی ئەوەندە بێ ئەدەب نییە سوکایەتی بە ژنی کورد بکات". . ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی کارەساتن لەسەر هەرێمی کوردستان و کەوتوونەتە گیانی مامۆستایانی ئاینی، نەوەک کاری ڕاستەقینەی مەدەنی خۆیان. . نوێنەری تیمی پارێزەرانی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ ئاشکرایکرد :"6ی مانگی داهاتوو دووبارە دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسییەکە ئەنجامدەدرێت و بە داخستنی دۆسییەکە و بردنەوەی مامۆستا مەزهەر کۆتایی دێت". . هاوكات بەهار مونزیر چالاکانى ژنان و یەکێک لەوانەى کە سەرپەرشتى کەیسى سکاڵاکردنەکە دەکات، لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەتۆمەتى سوکایەتى و ناوزڕاندن بەژنان مەلا مەزهەریان بردووەتە بەردەم دادگا کە لەماوەکانى ڕابردودا لەڕێگەى کەناڵەکەیەوە (سروشت) دژى ژنان ئەنجامیدا. . مونزیر ئەوەشى ڕونکردەوە، ئەمڕۆ (دوشه‌ممه‌) سەرجەم بەڵگەکانیان خستووەتە بەردەم دادگا و ئەو کارەشى کە ئەوان دژى مەلا مەزهەر کردوویانە بۆ شکاندنى بێدەنگى حکومەت و پەرلەمان و کە بەوتەى ئەو لەبەرامبەر سوکایەتیەکانى مەلا مەزهەر و پیاوانى ئاینى ترەوە  بەژنان و ڕیکخراوەکان بێدەنگن. . بەهار مونزیر داواشى کرد، دادگاى هەولێر کەیسەکە وەکو کەیسێکى چەند کەس و ڕێکخراوێک کە سوکایەتیان پێکراوە سەیر نەکات بەڵکو وەکو کەیسى سوکایەتیکردن بەهەموو ژنانى کوردستان سەیر بکات. .