گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردو ئەمریکا داوایەکی ئاڕاستەی عێراق کرد

2020.01.27 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردو ئەمریکا داوایەکی ئاڕاستەی عێراق کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سێ موشەک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا و بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە، وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە داوایەکی ئاڕاستەی عێراق کرد کە پابەند بێت بە بەڵێنەکانیانەوە و باڵیۆزخانەکان بپارێزێت. .   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردووە، داوایکردووە، عێراق بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکان جێبەجێ بکات. . ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە 14 هێرش کراوەتە سەر بنکە دیبلۆماسییەکان و بارەگا سەربازییەکانیان لە عێراق و ئێران و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەشیان بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار کرد. . هەرچەندە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لە هیچ بریندارێک نەکردووە لە هێرشەکەدا، بەڵام چەند میدیایەک باس لە برینداربوونی کەسێک دەکەن لە هێرشەکەدا. . هێرشەکە و ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەکاتێکدایە، پێشتر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پابەندبوونی خۆیانی بە پاراستنی بنکە و  باڵوێزخانەی وڵاتان دوپات كرده‌وه‌. .