گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڤیدیۆ؛ فڕۆکەیەکی دیکەی ئێرانی کەوتە خوارەوە

2020.01.27 - 10:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ فڕۆکەیەکی دیکەی ئێرانی کەوتە خوارەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   فڕۆکەیەکى گەشتیاریى ئێرانى لەشارى ماهشەهری ئەو وڵاتە کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتەوە و سەرجەم سەرنشینیەکانى ڕزگاریان بوو، میدیاکانیش ئەوە بە "موعجیزە" ناودەبەن. . ئاژانسی هەواڵی (بی بی سی) فارسی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکى هێڵى گەشتیارى کاسپین کە لە تارانەوە بەرەو شارى ماهشەهر فڕیوە، نەیتوانیوە بگاتە فڕۆکەخانەى شارەکە و بەهۆى کێشەى تەکنیکیەوە لەبەندەرى ماهشەهر کەوتووەتە خوارەوە. . بەرپرسانى پارێزگاکە دەڵێن، سەرجەم سەرنشینیەکانى فڕۆکەکە کە ژمارەیان 135 کەس بووە سەلامەتن و زیانى گیانى لێنەکەوتووەتەوە. . بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) تۆمارکراوە و تیایدا سەرنشینیەکان لە فڕۆکە تێكشکاوەکە دادەبەزن و سەرجەمیان سەلامەتن، میدیاکانیش ئەوەیان بە سەرسوڕهێنەر و "موعجیزە" ناوبردووە. . بەڕێوەبەرى گشتى پەیوەندییەکانى شارى ماهشەهر ڕایگەیاند، تیمێکی شارەزا چوونەتە سەر ڕوداوەکە بۆ هەڵسەنگاندنى هۆکاری کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکە و زیانەکانى. . بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی "سەدا و سیما"ش، کێشە لە تایەى فڕۆکەکەدا دروست بووە، بۆیە گرفتى تەکنیکى بۆ دروست بووە و نەیتوانیوە بگاتە فڕۆکەخانەکە. . میدیاکانی ئێران ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە، هەر دوێنێ فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر لە گڕگانەوە بەرەو تاران کەوتەڕێ، بەڵام لەکاتى فڕین دوچارى کێشەى تەکنیکى بویەوە و ناچار بەرەو فڕۆکەخانەکە گەڕایەوە. . هاوکات، ڕۆژى شەممەى ڕابردووش، فڕۆکەیەکى هێڵى تاران ئیرانتۆر لە تارانەوە بۆ ئەستەنبۆل فڕى، بەڵام بەهۆى کێشەى تەکنیکیەوە نەیتوانى گەشتەکە تەواو بکات و بە ناچارى لەفڕۆکەخانەى میهر ئاباد نیشتەوە. https://twitter.com/i/status/1221658181836865540 .