کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- میلیشیایەکى چەکداری نهناسراو هەڵیانكوتایه سەر چادرى خۆپێشاندەرانى گۆڕەپانى حەبوبیەى شارى ناسرییەى سەر بەزیقار و چادرهكانیان سوتاند و بەزەبرى چەک بڵاوەیان پێكردن. . بەگوێرهی گرتە ڤیدیۆیەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایهوه، تیایدا دەرکەوتووە چادرى خۆپیشاندەرانى ناسرییە لە گۆڕەپانى حبوبیەى شارەکە دەسوتێنرێت و چالاکانیش میلیشیا چەکدارەکان بەو کارە تۆمەتبار دەکەن. . هەر لەگرتە ڤیدیۆکەشدا کە چالاکوانان بڵاویان کردەوە، لەگەڵ هەڵکوتانە سەر چادرەکان و سوتاندنیان دەنگى تەقە دەبیسترێت. . چالاکوانانى ناسرییە ئەوەیان ڕاگەیاند، هێزە ئەمنیەکان و میلیشیاکان ئۆتۆمبێلى مەدەنیان بۆ هەڵکوتانە سەر گۆڕەپانى حبوبیە کە ماوەى مانگێکە خۆپیشاندان و بایکۆتى تێدا بەردەوامە بەکارهێناوە و بەدەم تەقەکردنەوە ئاگریان لە چادرى خۆپیشاندەران بەرداوە. . فەرمانگەى تەندروستى پارێزگاى زیقار ڕایگەیاند، بەهۆى ڕوداوەکانى دوێنێ شەوەوە چهند خۆپیشاندهرێك به گولهی ئاگرین برینداربوون. . بەڕێوەبەرى تەندروستى زیقار بەناس کوردى ڕاگەیاند، خۆپیشاندەرە بریندارەکان خراوەتە بەشى چاودێریکردنى وردەوە و چارەسەرى بۆ دەکرێت. . [video width="202" height="256" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/الحبوبي-1-1.mp4"][/video]