گه‌ڕان

Shadow Shadow

هێزە ئەمنیەكان نامەكەی سەدریان وەك هەڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران لێكدایەوە

2020.01.27 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
 هێزە ئەمنیەكان نامەكەی سەدریان وەك هەڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران لێكدایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- كەریم نوری سەركردەی پێشوی رێكخراوی بەدر رایگه‌یاند، هێزە ئەمنیەكان نامەكەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریان وەك هەڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران و سوتاندنی خێوەتگەكانیان لێكدایەوە و له‌و بڕوایه‌دایه‌، حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لە حكومەتی كاربەڕێكەرەوە بوەتە حكومەتی خوێنبەڕێكەر. . كەریم نوری لەگفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا "حكومەتی كاربەڕێكەر بوەتە حكومەتی خوێنبەڕێكەر، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی لە كەلەڕەقی و لەخۆبایی بوونی دەسەڵات، سەرجەم حزب و هێزە سەرەكیەكانی ئەم حكومەتە بەرپرسن لەهەموو ئەوانەی رودەدات. . وتیشی "زیادبونی گرژی خۆپیشاندانەكان هیچ نییە جگە لە ئەنجامی بێباكی دەسەڵات و بەردەوامبونی لە رشتنی خوێنی گەنجان"، داواشی لە حزبەكان كرد بوەستن لە پڕوپاگەندەی پاراستنی مەزهەبی شیعی و پیشاندانی خۆپیشاندانەكان وەك ئەوەی پلانگێڕییەك بێت دژی شیعە. . سەبارەت بە سوتاندنی خێوەتگەی خۆپیشاندەران كەریم نوری جه‌ختی كرده‌وه :هێزە ئەمنیەكان بەو شێوەیە لەنامەكەی موقتەدا سەدڕ تێگەیشتن كە هەڵكردنی گڵۆپی سه‌وزه‌ بۆ سوتاندنی خێوەتگەكان و سەركوتكردنی خۆپیشاندەران. . رۆژی هەینی موقتەدا سەدر نامەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا سوپاسی خۆپیشاندەرانی كرد و ئاماژەی بەوەدا، دەستێوەردان لەكارەكانیان ناكات چ بە باش یان بە خراپ، ئەوەش وەك خۆبێبەریكردن و كشانەوەی پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران لێكدرایەوە. .