گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرچاوەی ڕاستەقینەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكە ئاشكراكرا

2020.01.26 - 22:43
سەرچاوەی ڕاستەقینەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكە ئاشكراكرا
ناس کورد- شارەزایانی چین ئاشكرایانكرد، سەرچاوەی راستەقینەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی nCoV-2019 یان دۆزیوەتەوەو سەرەتا لە بازاڕى‌ "هوانان"بۆ خواردنە دەریاییەكان لە كەرتی وۆهان بڵاوبوەتەوە و لە كۆی 585 نمونە ئەو ڤایرۆسە لە 22 نمونەدا هەبووە. . ئاژانسی شینخوای چینی لەزاری شارەزایانی تایبەتمەندی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردوەتەوە، 585 نمونە لەو ئاژەڵە وشكانیانەی كە  لە بازاڕى‌ "هوانان" دەفرۆشرێن وەرگیراوە لە 22 یاندا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تێدا بووە. . رونیشكراوەتەوە، ئەو بازاڕە تایبەتە بە خواردنە دەریاییەكان بەڵام گیانلەبەری وشكانیشی تێدا دەفڕۆشرێت و ئەو گیانلەبەرانەش سەرچاوەی ڤایرۆسەكە بوون. . ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ كە ناوی nCoV-2019 ی لێنراوە، بۆ یەكەمجار لە چین بڵاوبووە و تائێستا 56 كەسی لەو وڵاتە كوشتووە و نزیكەی دوو هەزار كەسیش توشبون، هەروەها لەوڵاتەكانی ئەمریكا، تایلەند، ڤێتنام، سەنگافورە، ژاپۆن، كۆریای باشور، تایوان، نیپاڵ، فەڕەنسا، ئوسترالیا و كەنەدا حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە. .