گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەها ئەعرەجی هەوڵی لایەنێک بۆ بەردەوامبوونی حکومەتەکەى عەبدولمەهدی ئاشکرا دەکات

2020.01.26 - 14:30
بەها ئەعرەجی هەوڵی لایەنێک بۆ بەردەوامبوونی حکومەتەکەى عەبدولمەهدی ئاشکرا دەکات
ناس كورد- جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە سیناریۆیەک دەکات کە "لایەنێکی سیاسی کارا و بەهێز" لە ناو پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی کەسایەتییەکی لاواز بەربژێر بکات بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ى کانونی دووەمی 2020، بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، "هاوپەیمانییەکی سیاسیی کارا کار دەکات بۆ بەربژێرکردنی کەسێکی لاواز بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کە پەسەندکراو نەبێت بۆئەوەى پەرلەمان متمانە بە حکومەتەکە نەبەخشێت." https://twitter.com/bahaa_alaaraji/status/1221344067495366656?s=20   بەپێی قسەکەى ئەعرەجی، مەبەست بەو کارە ئەوەیە بەربژێرە "لاوازەکە" متمانەی پەرلەمانی عێراق بەدەست نەهێنێت و حکومەتی ئێستای عێراق لەسەر کارەکانی بەردەوام بێت. . دەشڵێت، "لە ئێستادا حکومەت پێویستی بە جێبەجێکردنی دەستور و دیموکراسی هەیە." . ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ، محەمەد خالیدی، سەرۆكی فراكسیۆنی "بیارق الخیر" لە پەرلەمانی عیراق، ئاشكرایكرد، هێزە سیاسییەكان لەسەر بەربژێری پۆستی سەرۆكوەزیران ڕێککەوتوون و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ناوی بەربژێرەکە پێشكەش بە سەرۆککۆمار دەكرێت.