کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەردەوام بوو، خۆپیشاندەرانی ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار، ڕێگا سەرەکییەکانی شارەکەیان داخست و هێزە ئەمنییەکانیش بە گولـلە وەڵامیان دانەوە. . ئەمڕۆ، یەکشەممە، 26ی کانونی دووەمی 2020، پەیامنێری ناس کورد لە شاری ناسرییە ڕایگەیاند: "ئەم بەیانییە ئاپۆڕای خۆپیشاندەرانی ناسرییە یەکتربڕی " بەهو" و پردی "حەزاراتیان" لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە داخست". . وتیشی: "لە ئەنجامی داخستنی ئەو دوو ڕێگایە، پێکدادانی توند لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروست بوو، لە ئاکامی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوو خۆپیشاندەر برینداربوون." [video width="688" height="1232" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/WhatsApp-Video-2020-01-26-at-10.04.12-AM.mp4"][/video] [video width="320" height="400" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/WhatsApp-Video-2020-01-26-at-11.49.23-AM.mp4"][/video] [video width="480" height="768" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/WhatsApp-Video-2020-01-26-at-11.51.23-AM.mp4"][/video] هاوکات هەر ئەمڕۆ، پەیامنێری ناس کورد لە پارێزگای بابل ڕایگەیاند، "خوێندکارانی قەزای قاسم کە دەکەوێتە باشوری شاری حلە کە ناوەندی پارێزگای بابلە بەردەوامبوونیان لە خۆپیشاندانەکان دووپاتکردەوە. پەیامنێری ناس کورد ئاماژەی بەوەشکردووە کە "گۆڕەپانەکانی شاری حلە لە ئێستادا جمەی دێت لە خۆپیشاندەران و بەردەوام ژمارەی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانەکانی ئەو شارەدا لە هەڵکشاندایە."